شوبات 21, 2026 17:52 Asia/Tehran
  • ژۆماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٢هەزار و حەفتا كەس

لە درێژەی پەلامارەكانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر كەرتی غەززە سەرباری بوونی ئاگربڕ لەو ناوچەیە ژۆماری شەهیدەكان بەرزبووەوە .

وەزارەتی  تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند كە لە ماوەی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا كەسێك لەو ناوچە شەهید و دە كەسیش بریندار بوون بەم جۆرە  ژوماری شەهیدانی غەزە گەیشتووەتە 72 هەزار و هەفتا كەس .

لە كاتی  ڕاگەیندرانی ئاگربڕ لە غەززە لە یازدەی ئوكتوبری 2025 تا ئێستا  612 كەس شەهید و هەزار و 640 كەسی دیكەش بریندار بوون و لەم ماوەیەدا تەرمی  حەوتەسد و بیست و شەش  شەهیدیش دۆزراوەتەوە.

ئاژانسی فریاگوزاری و كار دیتنەوەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاوارەكانی فەلەستینی ئانڕواش ڕایگەیاند كە  دۆخی كەرتی غەززە هەروا قەیراناویە و ڕژێمی زایونی هەروا  لەمپەر دەخاتە بەردەم گەیشتنی یارمەتیە مرۆییەكان بۆ ناو ئەو ناوچەیە .

 

سەرپەیڤ