ژوماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٧٣هەزار و ٤٣٨ کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو، تەرمی حەوت شەهیدو دە بریندار گوێزراوەتەوە نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچەیە.
لەکۆی شەهیدانێک کە لەوماوەدا تۆمارکراون، پێنجیان لە ئەنجامی پەلامارە تازەکان و دووانیشیان لەبەر کاریی بوونی برینەکانیان شەهید بوونە.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، هەروا ژومارێک قوربانی لەژێر دارووپەردوو و لە شەقامەکاندا ماونەوەو هێزەکانی فریاگوزاریی و رزگارکردنی غەززە تائیستا دەستیان پێیان رانەگەیشتووە.
بەپێی ئەو راپۆرە، لەکاتی جێبەجێکرانی ئاگربەس لە یازدەی ئۆکتۆبەرەوە تاکوو ئێستا، هەزار و ٣٠٣ فەلەستینی شەهید و چوار هەزار و ٣٣٦ کەسیش بریندار بوون. هەروەها تائێستا تەرمی ٨١٤ شەهید لەژێر دارووپەردوو هێنراوەتەدەر.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕاشیگەیاند؛ لە دەسپێکی شەڕ لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە گەیشتووەتە حەفتاو سێ هەزار و ٤٣٨ کەس و ژوماری بریندارانیش ١٧٤هەزار و ٤٤٧ کەس.