هەڵکشانی ژماری شەهیدانی غەززە بۆ ٧٣ هەزار و ٤٤٠ کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە، باسی گواستنەوەی تەرمی ١٠ شەهیدی فەلەستینی و ١٨ برینداری کردووە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە و ڕایگەیاندووە کە تەرمی یەکێک لە شەهیدەکان لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراوە.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین هەروەها ڕایگەیاندووە: هێشتا تەرمی ژمارێک لە شەهیدەکان لەژێر داروپەردوو و لەسەر ڕێگاکان ماون و هێشتا هێزەکانی فریاگوزاری نەیانتوانیوە دەستیان پێ بگات. لە دوای ڕاگەیەنرانی ئاگربەس لە ١١ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا هەزار و ٣١٣ فەلەستینی شەهید بوونە و چوار هەزار و ٣٦١ کەسیش بریندار بوون و تەرمی ٨١٥ شەهیدیش لە ژێر داروپەردوو دەرهێنراون. لە سەرەتای دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا ٧٣ هەزار و ٤٤٠ فەلەستینی شەهید بوون و ١٧٤ هەزار و ٤٧٢ کەسیش بریندار بوون.