سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا لە گێژاوی پارادوکس
جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەمە لە وتاردانی خوی لە ز انکۆی بەرگری نیشتمانی لە ئەمریکا پرسەکانی هاوپەیوەند بە سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکای لێکدایەوە .
ناوبراو جەختی کرد کە لە بارودۆخی ئاڵۆزی هەنووکەییدا ، پێویستی ڕاێبەرایەتی ئەمریکا هەر وەکوو ڕابردوو زەرووریە . و ئەمریکاش بە هۆگریەوە قەبووڵی دەکات . بە وتەی ناوبراو هەر بەو بۆنەوە ئەمریکا زیاتر لە هەر کاتێک لە مێژوودا لە ناوچەگەلێکی زۆرتر لە جسهاندا ئامادە بوون و بەشداریەکی زۆرتریان دەبێت . جەختی کەری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا هەروا بە نیازە تا ڕۆڵی ڕێبەرایەتی خۆی لە جیهاندا درێژە پێی بدات نیشاندەری ئەوەیە کە سەرەڕای دابەزینی توانایی ئابووری ئەو وڵاتە و هەروەها بەرتەسکیگەلی بووجەیی دەبێ هەروا چاوەڕوانی کردەوەبەکی دەسوەردەرانەی واشنگتون بین لە ناوچە جۆراوجورەکانی جیهان بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین . وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وێڕای ئەوەی کە ڕایگەیاند کە قەیرانی سووریا هیچ ڕێگا چارەیەکی جگە لە چارەسەری سیاسی نیە وتیشی کە لاواز کردن و شکست دانی داعش یەکەمین ئەولەویەتی ئیستراتژیکیی ئەمریکا و هاوپەمانەکانیە . ناوبراو وێڕای ئاماژە دان بە بڕێک لە کردەوەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش لە وان یارمەتی دان بە ڕزگاریکرانی پارێزگای تەکریت لە ئێراق و هەروەها کردەوەگەلی کاریگەر دژی داعش لە ئێراق و سووریا بە تایبەتب لە مووسڵ و ڕەقە ئیدەعای کرد تا ئەمریکا بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی هەوڵی داوە تا سەرچاوە داراییەکانی داعش بپچڕێنێت و دامەزراوە نوەوتیەکانی ئەوان تێک بڕمێنێ . لە ئاکامدا ناوبراو بانگەشەی کرد کە ئەمریکا بەری گرتووە بە پروپاگەندەکانی تێرۆریستان و سەرچاوە داراییەکانی ئەوانی پچڕاندووە . ئەشتون کارتر وەزیری بەرگری ئەمریکاش ڕۆژی چوارشەمە باسی چوونی دووسەد هێزی ئوپراسونی تایبەتی ئەمریکای کرد بۆ ئێراق و هەروەها ئامادە کرانی ئەو هێزانە بۆ هاوکای کردن لە گەڵ هێزە ئێراقیەکان لە شەڕ بە دژی داعش . بانگەشەکانی جان کەری سەبارەت بە دەسکەوتەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش لە ئێراق و س ووریا لە گەڵ ڕاستیە مەیدانیەکان یەک ناگرێتەوە . ئەگەرچی کۆماریخوازانی ئەمریکا بڕوایان وایە کە ئیستراتژیای دژی داعشی دەوڵەتی ئەمریکا ئیستراتژیایەکی لاواز و ناتەواوە . ئەمریکا سەرەڕای بانگەشەکانی کەری کە ڕایگەیاندووە بواری هاوکاری زۆرتر لە گەڵ وڵاتانی دیکە لە وان ڕووسیا لە گوڕەپانی سووریای دا خۆش کردووە بە ڵام بە کردەوە کارێکی ئەوتوی نەکردووە تێکڕای کردەوەکانی ئەمریکا لە ئووتی 2015 وە کە پێکهێنانی هاوپەیمانی دژی داعشی ڕاگەیاند تا ئێستا نیشاندەری جورێک پارادوکس لە بواری سیاسەتی دەرەوەیی ئەو وڵاتەدا لە هەڵس و کەوت لە گەڵ قەیرانی سووریا و پرسی داعشە . تا بەرلە تێپەڕینی داعش لە هێڵی سووری ئەمریکا واتە چوون بۆ ناو ئێراق و داگیرکرانی مووسڵ و ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە چەن پارێزگای ئەو وڵاتە ئسستراتژیای واشنگتون لایەنگری لە تێروریستانی بە ڕواڵەت باش واتە تاقمە تێرۆریستیەکانی سووریا لە وان داعش بە مەبەستی سەرنخوونی دەوڵەتی یاسایی ئەو وڵاتە بوو . لە ساڵی 2011وە کە قەیرانی سووریا دەسپێکراوە ئەمریکا لە پاڵ وڵاتانی عەرەبی وەکوو عەرەبستان و قەتەر و تورکیا ڕۆڵێکی سەرەنج ڕاکێشی لە دامەزراندن و ڕێکخشتن ، هێزمەن کردن و پەرەی جورەکانی تاقمە تێرۆریستیەکان لە سووریا گێڕاوە . تەنانەت لە قوناغی هەنووکەییدا کە واشنگتون بانگەشەی خەباتی لێبڕاوانە لە گەڵ داعش دەکات هاوپەیمانی نزیک لە ئەمریکا واتە تورکیا پەیوەندیەکی بەربڵاوی لە گەڵ داعش هەیە . هەر ئەو جورەی وا تا ئێستا شایەتگەلو بەڵگەگەلێکی زۆر سەبارەت بە لایەنگری تورکیا لە داعش لە بوارەکانی جوراوجوری لوجێستیکی ئامادەکاریی و مرویی داعش بگرە هەتا کڕینی نەوت لەو تاقمە تێرۆریستیە بڵاو کراوەتەوە . هەروەها عەرەبستانی سەعوودی و قەتەر یش دوای دەسوەردانی سەربازی ڕووسیا لە سووریا بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوەی ئەو کارە شەپولی یارمەتیگەلی لوجێستیکی و چەکەمەنی خۆی بەرەو تاقمە تێرۆریستیەکان وەکوو جوندولشام - ئەحراولشام و بەرەی نوسرە بە ڕێ کردووە . ئایا بە ڕاستی چۆنایەتی تێرۆریستی ئەو تاقمانە لە گەڵ دالعش جیاوازە . ؟ بەو حاڵەشەوە ئەمریکا چاوی خۆی بەسەر ئەو کردەو جەنایەتکارانە نوقاندووە و هاودەنگ لە گەڵ عەرەبستان خوازیاری لەسەر کار لاچوونی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری یاسایی سووریا وەک سەرەتاییەک بۆ جارەسەری قەیرانی سووریا لە ڕێگای سیاسی و وتووێژەکانی دنێوان دوو لایە . سەبارەت بە ئێراقیش یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ خەبات بە دژی داعش بەرتەسک و مەرجدار بووە و بە کردەوە لە پرسگەلێکدا وەکوو داگیر کرانی ڕۆمادی لە مای 2015 لە لایەن داعشەوە بە کەمتەرخەمیەوە شایەتی ئەو کردەوانە بووە بە بێ ئەوەی کە لە هێزی سەربازی خۆی کە لە نزیکی مەیدانی تێکهەڵچوونەکە بوون بۆ لەناو بردنی ئەندامانی داعش کەڵک وەر بگرێت .