May 19, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • ڕاگەیێندرانی ئەنجامی یەکجاریی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی بەردەم

بەڕاگەیێندرانی ئەنجامی یەکجاریی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق، هاوپەیمانیی سائیرون بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر بەدەس خستنی پەنجاو چوار کورسی سەرکەوتنی بەدەست هێنا و هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری(سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری عێراق) بە چل و حەوت کورسی و هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بە چل ودوو کورسی کەوتنە پلەی دووهەم و سێهەم.

پاش ڕاگەیێندرانی فەرمیی ئەنجامە یەکجارییەکانی هەڵبژاردن، ئەو باڵ ولایەنە سیاسییانەی ڕێیان پەیدا کرد بۆ پەرلەمان، ڕاوێژکارییەکانیان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو دەس پێ دەکەن. بەسەرنجدان بەوەی کە هیچ هاوپەیمانییەک ڕێژەی باڵای سەتا پەنجای کورسییەکانی بەدەست نەهێناوە، پارت وگرووپە سەرکەوتووەکان لە هەڵبژاردن، ناچارن هاوپەیمانی لەچوارچێوەی کۆمیسیۆنی نوێدا پێک بێنن. بێگومان ئەو پارت ولایەنانەی کورسی زیاتریان بەدەست هێناوە، زیاتر دەتوانن چەنە لێ بدەن و بەم چەشنە بەربژاری سەرۆک وەزیریی بناسێنن. هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی لە عێراق، گرینگایەتی وتایبەتمەندیی شازی هەیە. بەگوێرەی دەستوور، داڕشتی سیاسیی عێراق بەپێی سیستەمی پەرلەمانی پێناسەکراوە، بەو مانایە کە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵدەبژێردرێن. یەک لە نموودەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ئەوەیە کە کابینەی داهاتووی عێراق ئیئتلافی دەبێ. وەها بارودۆخێک هاریکاری نێوان پارت ولایەنە شیعییەکان کە سەرکەوتووی لێبڕاوانەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بوون و دەوری کارا دەبینن لە دیاریکرانی سەرۆک وەزیران کە پێویستە لە شیعەکان هەڵبژێردرێ، زەروری کردووە. لەمەڕ پێکهاتنی هاوپەیمانییە سیاسییەکان لە ڕەوتی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق ئاماژە بەو خاڵە پێویستە کە هاوپەیمانییەکانی پێش هەڵبژاردن، پاش هەڵبژاردنیش پێویست ناکا هەروەک پێشوو بمێننەوە و لەوانەیە بەپێی بارودۆخ و بڕیاردانی سیاسەتوانان گۆڕانیان بەسەردا بکرێ. بۆیە ئەوەی چارەنووسی دەوڵەتی داهاتووی عێراق دیاری دەکا، ئەو ئیئتلاف و هاوپەیمانییانەن کە لەپەرلەماندا سەردەگرن، واتە ئەو هاوپەیمانییانەی کە پێویست ناکا هیچ وێکچوونێک بێت لەنێوان ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانیی و ئیئتلافەکانی پێش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن.

ئەزموون دەریخستووە ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت لە عێراق زۆرجار پڕکێشەو کاتبەرەو فەکتەرە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان تێیدا کارتێکەرن بۆیە پێش بینی سەرۆک وەزیران و پێکهاتەی دەوڵەتی داهاتووی عێراق کارێکی زۆر ئاسان نییە. سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی دەوڵەت، دەبێ بگوترێ کە بەدەست خستنی ژماری کورسیی زیاتر لە پەرلەمان، نابێتەهۆ تاکوو سەرۆک وەزیران لە عێراق بەهەرەقەتی بەرئەو کەسایەتییە بکەوێ. لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردووی عێراق، بەڕێز نووری مالکی نزیک بە ٩٠ کورسی لەدەستدابوو بەڵام نەیتوانی سەرلەنوێ بۆ سەرۆک وەزیریی هەڵبژێردرێتەوە، چوونکە نەیتوانی هاوپەیمانییەکی مەزنتر پێک بێنێ. بەلەبەرچاوگرتنی ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان لەهەڵبژاردنەکانی ئێستای عێراق پێکهێنانی ئیئتلافی زۆرینە لەوانەیە زۆر دژوارتر ئەنجام بگرێ لەچاو هەڵبژاردنەکانی٢٠١٤ مەگەر ئەوەی کە شتێک تایبەت بقەومێ. لەو ئاراستەدا، گۆڕان لەڕەوتی پارت ولایەنەکان و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق بەسەرنجدان بە ویستی خەڵکیش دەتوانێ کارتێکەربێ لەسەر ڕەوتی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ. لە وەها کەش و هەوایەکدا ڕۆژنامەی قەتەریی ئەلشەرق، هەڵبژاردنیی پەرلەمانی عێراقی بە دەرفەتێک زانی بۆ هێنانەدی گۆڕانکاریی ئەرێنی لەو وڵاتە لەئاراستەی ویست و داوای جەماوەرەکەی.

لە وێنەی پەیامە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنی ئەم دواییەی عێراق سەرکەوتنی بەرچاوی ڕەوتە سیاسییەکانی هاوتەریب لەگەڵ میحوەری موقاوەمە بەتایبەت هاوپەیمانیی فەتح، ڕەوتی سیاسی نزیک لە حەشدی شەعبی عێراقە کە دەنگی زۆریشی لەهەڵبژاردنەکان بەدەست هێناو کەوتە پلەی دووهەم. خاڵی ئاشکرا ئەوەیە کە ڕەوتی خۆڕاگریی کێش و پێگەی سیاسی باڵای لە عێراق هەبوو و سەرەنجام لە داڕشتی سیاسی داهاتووی ئەو وڵاتە دەورێکی گرینگ دەبینێ و گرینگیدان بەو بابەتە لەداواکارییە بنەڕەتییەکانی جەماوەری عێراق سەبارەت بە پێکهێنانی هەر کابینەیەک دەبێ.

سەرپەیڤ