ناکامیی پەرلەمان و ئەگەرەکانی ناساندنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i406584-ناکامیی_پەرلەمان_و_ئەگەرەکانی_ناساندنی_سەرۆک_کۆماری_نوێی_عێراق
کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق بە بەرنامەی کاری ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە ھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی نوێنەران بەڕێوەنەچوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2022 08:10 Asia/Tehran
  • ناکامیی پەرلەمان و ئەگەرەکانی ناساندنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق

کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق بە بەرنامەی کاری ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە ھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی نوێنەران بەڕێوەنەچوو .

پەرلەمانی عێراق 329 ئەندامی ھەیە و بە پێی دەستووری عێراق ، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە دەنگی ودو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان ئەنجام دەبێ . 

ئەمە دووھەمین جارە کە پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ تووشی ناکامی دەبێت . 

ھۆکاری سەرەکیی ناکامیی پەرلەمان لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کوماری نوێ ، ناکۆکیی زۆری نێوان گروپ و لایەنە سیاسیەکانی ئەم وڵاتەیە . 

لە لایەک پارتی و یەکیەتی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکدەنگ نین . بە پێی یاسای بنەڕەتیی عێراق ، سەرۆک کۆمار لە نێو کورد دیاری دەکرێت . 

لە لایەکی دیکەوە لە نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعە ناکۆکیی ھەیە و ئەم بابەتەش بووەتە ھۆی بەشداری نەکردنی نوێنەرانی سەر بە چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعە لە کۆوونەوەی پەرلەمان . 

ئێستا بەلەبەرچاوگرتنی ئەم رەوشە ، چارەنووسی سەرۆکی نوێی عێراق بە کوێ دەگات ؟ 

ھەندێ لە ئەندامانی چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعە باسی ھەڵوەشانی پەرلەمانی نوێ و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی بەروەخت دەکەن . 

ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە کە رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھاواھەنگیی شیعە بۆ پێکھێنانی فراکسۆنی گەورەتری پەرلەمانیی رێککەون . کە ئەوکات ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بە ھەمان دەنگی دوو لەسەر سێی نوێنەران دەبێت .