تاقمە فەلەستینییەکان: وەڵام دانەوەی دڕندەکاریی داگیرکەران مافی ڕەوای گەلی فەلەستینە
تاقمە فەلەستینییەکان شەوی چوارشەممە وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی ھەڵمەتی خۆڕاگرانە لە گەڕەکی «بنی براک» لە ڕۆژھەڵاتی تەلەبیب ، ڕایانگەیاند: وەڵام دانەوەی دڕندەکاریی داگیرکەرانی زایونی مافی ڕەوای گەلی فەلەستینە.
گەڕەکی «بنی براک» لە ڕۆژھەڵاتی تەلەبیب شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە ھەڵمەتێکی خۆڕاگریی لە لایەن شەھید «زیاء حەمارشە»وە بە خۆیەوە بینی. لەو ھەڵمەتەدا لانیکەم ٥ زایونی کوژران و ٦ ی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین«حەماس» شەوی چوارشەممە وێڕای پیرۆزبایی ھەڵمەتەکەی «بنی براک» جەختی کرد: وەڵام دانەوەی دڕندەکاریی داگیرکەرانی قودس مافێکی ڕەوایە بۆ ھەموو فەلەستینەکان ھەتا کۆتایی ھاتنی داگیرکاری.
بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستینیش وێڕای ڕێزنان لە ئۆپراسیۆنی «بنی ڕاک» جەختی لەوە کردەوە کە، ئەم ھەڵمەتە کاردانەوەی ئاسایی بەرامبەر بەو خوێنڕشتن و قەڵاچۆیەکە کە ڕژێمی داگیرکەری زایونی بەرامبەر بە جەماوەری فەلەستین بە ڕەوای دەبینێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی لێژنەکانی خۆڕاگریی فەلەستینیش وێڕای پیرۆزبایی ھەڵمەتی «بنی رڕاک» ئەو ھیەڵمەتەی بە شکستێکی تازە بۆ سیستێمی ئاسایشتیی دوژمنی زایونی زانی.
یبەرەی دیموکراتی بۆ ڕزگاریی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕژێمی داگیرکەری زایونی زمانی زەخت و زۆر نەبێ ھیچ زمانێکی تر تێ ناگات، پێی داگرت: ئەمە مافی گەلی فەلەستینە کە لە ماف و خاک و پیرۆزایەتییەکانی خۆی بەرەڤانی بکات.
گوردانەکانی شەھیدانی ئەقسا لقی سەربازیی بزوتنەوەی «فەتح»یش لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی شەھادەتخوازانە لە «بنی براک» وەڵامی ئاسایی دڕندەکاریی ڕژێمی داگیرکەری قودس دژی گەلی فەلەستینە.
تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە تۆڵەی دڕندەکاریی داگیرکەرانی زایونی دژی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین دەکەنەوە.