ئادار 11, 2023 16:03 Asia/Tehran
  • وەپێش کەوتنی خەنیمەکەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا

بەگوێرەی ئەنجامی یەکەم ڕاپرسی دوای ڕاگەیاندنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا، پارتی دەستەڵاتداری داد و گەشە چیتر پارتی یەکەم نییە.

Image Caption

دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ٦ی فڤریەی تورکیا کە بووە هۆی زیانی گیانی و وێرانکردنی ژێرخانی یازدە پارێزگای ئەو وڵاتە، سەرۆک کۆماری تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»، ڕۆژی ١٤ی مای وەک ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

Image Caption

ئێستا بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە میدیا تاوا ، ئەنجامی ئەو ڕاپرسییەی کە لەلایەن دامەزراوەی توێژینەوەی "پیار" ئەنجام دراوە، ئەوەی دیاری کردووە کە کەمال «قلیچدارئۆغڵو» کاندیدی "هاوپەیمانیی گەل" 57.1% و «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی کاندیدی"هاوپەیمانی جەماوەر" 42.9%ی دەنگەکانیان مسۆگەر کردووە کە دیارە ئەمەش پاشکەوتنی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە نیشان دەدەن.

Image Caption

پێش ئەمەش پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان لە لوتکەی دەنگدانەکاندا بوو.

لەم ڕاپرسییەدا پرسیار لە بەشداربووان کرا "ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی نیشتمانی ئەنجام بدرێت دەنگ بە کام لایەنی سیاسی دەدەن؟"

Image Caption

پێشترو بەپێی ئەو پلانەی پێشکەش کراوە، بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە (١١ی مارس) ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کۆببێتەوە و ئەم فەرمانەی ئەردۆغان جێبەجێ بکات.

لەسەرەتادا بڕیار بوو هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ١٨ی ژوئەن بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەردۆغان بە پشتبەستن بە هۆکارەکانی وەک ڕێکەوتی بەرواری پێشوو لە گەڵ ئاھەنگی حەجج، تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی خوێندکاران و دەستپێ بوونی پشووی ھاوینان، وادەی هەڵبژاردنەکەی مانگێک زووتر واتە ١٤ی مای ڕاگەیاند، بەڵام بە پێی ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە بێت، لەوە ناچێ پاش و پێشکەوتنی وادەی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا ھیچ لە چەنسی ئەردوغانی سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتە بگۆڕێت.

Image Caption

 

سەرپەیڤ