نیسان 27, 2023 08:44 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی دەنگدانی هەڵبژاردنی تورکیا لە دەرەوەی وڵات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە دەرەوەی وڵات لە ٧٥ نوێنەرایەتیی سیاسیی دەرەوەو لە ١٥٦ ناوچەی جیهان و هەروەها لە دەروازە گومرگییەکانی تورکیا دەستی پێ کردووە.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی «تە،رە،تە» ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە باسی ئامادە بوون بۆ  ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەموو ناوچە پلان بۆ داڕێژراوەکانی کردو ڕایگەیاند: دەنگدان لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوەو لە دەروازە گومرگییەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئاپریلی ٢٠٢٣ (٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢) لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆ دەست پێدەکات و لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢) کۆتایی دێت.

ئەم کەناڵە هەواڵییە ڕاشیگەیاند: لە هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا، کۆی گشتی ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٩٤١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ٣ ملیۆن و ٤١٦ هەزارو ٩٨ کەس لە دەرەوەی تورکیا دەژین.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیی ئەم وڵاتە لە ١٤ی مای ٢٠٢٣ (٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٢) لە ناوخۆی تورکیا بەڕێوەدەچێت و ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ خولی دووەم درێژبکرێتەوە، خولی داهاتووی ئەم پێشبڕکێ سیاسییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مای ٢٠٢٣ (٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢) بەڕێوەدەچێت.

Image Caption

بۆ بەشداریکردن لە ١٣هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کە هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەچێت، چوار کاندیدی کۆتایی، لەوانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە هاوپەیمانیی سەرۆک کۆمار، کەمال کلیچدارئۆغڵو لە هاوپەیمانیی گەل، موحەڕەم ئینجە، لە دەوڵەتی وڵات و سینان ئۆغان، لە هاوپەیمانیی ئاتا ناسێندراون.

ڕۆژنامەی جمهوریەتى تورکى لە چاپى چوارشەممەى ڕابردووی دا ڕایگەیاند، بەپێی دوایین ڕاپرسییەکان، ململانێی سەرەکی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لەنێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئێستای تورکیا و کەمال کلیچدارئۆغڵو ڕکابەرە ھێزمەندەکەیدایە.

Image Caption

بەگوێرەی بانگەشەی ئەم میدیایە، لێکدانەوەی مام ناوەندیی دەرەنجامەکانی ڕاپرسی لەلایەن ١٠ دامەزراوەی ڕاپرسیی باوەڕپێکراو نیشان دەدات کە ئەردۆغان بە پشتبەستن بە دەرئەنجامەکانی هەشت پەیمانگای ڕاپرسی، لە هەڵبژاردنە چارەنووسسازەکانی داهاتوودا دەدۆڕێت و تەنیا ئەنجامی دوو پەیمانگا باس لە دەنگی شانبەشان و سستەکی ئەردۆغان و ھەگەری سەرکەوتنی دەکەن.

Image Caption

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا پێشبینیی ١٩١ هەزار و ٨٨٤ سندوقی دەنگدانی لە ٩٧٣ شاری ٨١ پارێزگای وڵاتەکەی بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ ئەم دوو هەڵبژاردنە گرینگە ڕاگەیاند.

ئەم هەڵبژاردنە ھەستیارو گرینگەی داهاتوو بە ١٣هەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مێژووی تورکیا دادەنرێت و خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە دوای گۆڕدرانی میکانیزمی سیاسی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی دێتە ئەژمارو ئەگەر بێت و کلیچدارئوغلو تیای دا سەرکەوێت، ئەوا ئەردوغان دوای دوو دەیە دەستەڵاتە سیاسییەکەی ڕادەست دەکات.

Image Caption

سەرهەڵدانی کێشە ئابورییە توندەکان و تۆمارکردنی ڕێژەی هەڵاوسان بە ڕێژەی ٦٤.٢٧%، زیادنەکرانی مووچە ھاوتەریب لەگەڵ ھەڵکشانی ئاستی گرانی، دابەزینی بەهای دراڤی نیشتمانیی تورکیا بە ڕێژەی زیاتر لە ٧٥% لە ماوەی پێنج ساڵی سەرۆکایەتیی ئەردۆغان، ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی ترسناک و بێتوانایی حکومەت لە کۆنترۆڵ کردنی خێرای شوێنھاتەکانی ئەم قەیرانە، کەمبوونەوەی توانای کڕینی خەڵک، بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە و خۆراک و ئۆتۆمبێل، وەک سێ پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵک، لەو هۆکارانە دێنە ئەژمار کە ڕەنگدانەوەو کاریگەرییان بە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە خۆیان نیشان دەدەن.

ماوەی سەرۆکایەتیی تورکیا پێنج ساڵە و بەپێی ئەو هەموارکردنەوەی دەستوورەی کە لە ساڵی ٢٠١٧ پەسەند کرا، سەرۆک کۆمار باڵاترین کاربەدەستی جێبەجێکارو سەرۆکی حکومەتە و دەسەڵاتی تەواوی هەیە لە هەڵبژاردنی وەزیر و بەرپرسانی حکومەت دا.

Image Caption

سەرپەیڤ