ئەو دەرگایانەی کە دیپلۆماسی کردنیەوە
پەیوەندی نێوان پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی بوارەکانی جیۆپۆلەتیکی، مێژوویی، فەرهەنگی، سیاسی، ئابووری، بازرگانی و ئەمنی لەسەر ئاستی ناوخۆیی، کە لە ئاستی پەیوەندییە نەتەوەییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، پەیوەندییەکی تەواو ستراتیژییە بۆ ھەردووک لای سنوورەکە.
«محەممەد سادق موعتەمیدیان» پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تێگەیشتنێکی قووڵ لەم گرنگییە، هەر لە مانگەکانی یەکەمی ئامادەبوونی لە لوتکەی ئیدارەی ئەم پارێزگایە، بە تێڕوانینێکی دیپلۆماسی، فەرمانی قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارێزگاکانی دراوسێی دەرکرد لە دیوەکەی تری سنوورەکەوە.
بەڕێزی دەزانێت ھەتا پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێکخراوتر و گەرم و گوڕتر بن، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەتوانێت لەو ڕێگایەوە بەشێک لە کێشە ئابوورییەکانی چارەسەر بکات و بێگومان لە پەیوەندییەکی دوولایەنەدا لایەنی عێراقیش هەروا دەبێت توانای سودوەرگرتن لە دۆخی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئاسانکاری و تواناکانی هەبێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکانی. لە ڕاستیدا پەیوەندییەکی دوولایەنە کە دەرئەنجامی بردنەوە-بردنەوە بۆ هەردوو لایە دەبێ.
لە ماوەی ئەو بیست مانگەی کە«مۆعتەمیدیان» وەک نوێنەری باڵای حکومەت لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، دەرئەنجامی گەشتە بەردەوامەکانی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەو ناوچەیە لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، واژۆکردنی سێ بەڵگەنامەی هاوکاریی ھاوبەش بووە.
کردنەوەی سنووری کێلێی سەردەشت، کەوتنەگەڕی سەفەری زیارەتکارانی ئەربەعینی حوسێنی لە سنووری تەمرچینەوە (وەک ئاواتێکی لەمێژینە)، دامەزراندنی هێڵی گەشتی ئاسمانیی ورمێ – هەولێر، ڕەخسانی ھەلی ھاتوچۆی گەڵابەکانی هەڵگری باری زووگەندھەڵێن بۆ خاکی هەردوولا (کە پێشتر نەدەکرا) و هەروەها لێکتێگەیشتنێک بۆ دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیی هاوبەش یەکێک بوو لە گرنگترین ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکان کە دیپلۆماسی دەرکەکەی لەڕووی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستانی عێراق کردەوە.
مۆعتەمیدیان ھەر بەم ڕوانگەیەوە بەنیازە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان زیاتر پتەوتر بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەردوولا سوودمەند بن لە ئەنجامە ئەرێنییەکانی.