حوزه‌یران 13, 2023 13:30 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: دەبێ پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڤەنزوئێلا بۆ ئاستێکی بەرزتر ھەڵکشێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: توانا هەمەچەشنە هاوبەشەکانی ئێران و ڤەنزوئێلا وا ھەڵدەگرێ کە ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات بە خێرایی جێبەجێ بکرێن و پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ ئاستێکی بەرزتر ھەڵکشێت.

Image Caption

 

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکانی ئێران و ڤەنزوئێلا لە کاراکاس، پێوەندیی ھەردووک وڵاتەکەی بە ستراتیژی وەسف کردو وتیشی: جیالە پەرە سەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڤەنزوئێلا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە، توانا هەمەچەشنەکانیان وا ھەڵدەگرێت کە ڕێککەوتنەکانیان ھەرچی خێراتر ڕاپەڕێندرێت و پەیوەندییەکانیشیان بۆ ئاستێکی باڵاتر بەرز بکرێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لەسەر چالاکتر کرانی هێڵی کەشتیوانی لە نێوان ئێران و ڤەنزوئێلا، فراوانکردنی هاوکاری لە بوارەکانی پیشەسازی، کانگا، وزە و پرسی دراڤی و بانکیشی بۆ قوڵکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتەکە بە گرینگ زانی.

Image Caption

«نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆماری ڤەنزوئێلاش لە کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکانی ئێران و ڤەنزوئێلا، مێژووی پێوەندیی ستراتژیی تاران و کاراکاسی بەرز نرخاندو ئیرادەی حکومەتی وڵاتەکەشی بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێی هەوڵ و تێکۆشان لە ئاراستەی فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ڕاگەیاند.

Image Caption

کاربەدەستانی باڵای ئێران و ڤەنزۆئێلا لە بەردەم سەرۆک کۆمارانی ھەردووک وڵات ١٩ بەڵگەنامەی ھاوکارییان واژۆ کرد.

Image Caption

هاوکاری و بەشداریکردن لە بوارەکانی وەک "پەیوەندی و تەکنەلۆژیای زانیاری، وزە، بیمە، گواستنەوەی دەریایی، خوێندنی باڵا، کشتوکاڵ، داوودەرمان و پزیشکی، ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هەروەها پەرەپێدانی هاوکاریی کانزاکان"، لەو بەڵگەنامە گرنگە واژۆکراونەی نێوان وەزیرانی کاروباری دەرەوە، نەوت، بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، تەندروستی و چارەسەر، کولتوور و ڕێنمایی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وەزیرانی ڤەنزوئێلا بوو.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی تاران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری و لە ئاراستەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست و ھاوتەریب، بەرەو وڵاتانی ڤەنزوئێلا، نیکاراگوا و کوبا لە ئەمریکای لاتین وەڕێ کەوت.

کاراکاس یەکەم وێستگەی گەشتە پێنج ڕۆژەکەیی ڕەئیسیە.

Image Caption

 

 

سەرپەیڤ