ته‌مووز 22, 2023 14:16 Asia/Tehran

سەر لەنوێ سووکایەتی کرانەوە بە قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێکی سووکێتیکەرەوە لە وڵاتی سوید، کاردانەوەی تووندی وڵاتان و کەسایەتییە ئیسلامییەکانی بەدواوە بوو.

لە ساڵانی ئەمدواییەدا ژمارێک وڵاتی ئەورووپایی و بەتایبەت وڵاتانی ناوچەی ئیسکاندیناڤیا بوونەتە گۆڕەپانی سووکایەتیکران بە پیرۆزایەتییەکانی موسڵمانان. کەسێکی تووندڕەو کە خاوەنی شاروومەندێتیی ئێراق و سویدە بە ناوی " سەلوان مۆمیکا" کە بیست و هەشتەمی ژوەن لە ستۆکهۆڵمدا سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کردبوو، ڕۆژی پێنجشەممە  ٢٠ی ژولاییش بۆ دووەم جار  بە وەرگرتنی موڵەت لە پۆلیسی ئەم وڵاتە، سووکایەتی بە قورئان کرد. بە دەکرانی مووڵەتی سووکایەتی بە پیرۆزایەتییەکانی موسڵمانان لە لایەن پۆلیسی سویدەوە، خەڵکی ئێراق بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین دەستیان دایە ئاوربەردانە باڵوێزخانەی سوید لە بەغدا.

"ئانتۆنیۆ گۆتێرێش"ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئێوارەی پێنجشەممە لە دیداری نوێنەرانی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، تووند و تیژی و بێڕیزی و کردەوەگەلی هاوپێوەند بە تۆقاندن لە ئیسلامی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە هاودەنگ و هاوخەمە لەگەڵ کۆمەڵگای ئیسلامی. "ستێفان دووجاریک" وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە سووکایەتی کران بە قورئان لە سوید وتی: بێڕێزی بەرامبەر بە کتێبە پیرۆزەکان و پیرۆزگەکان بە هچ لەونێ قەبووڵ ناکرێ. وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ئەوەی ئێمە پێویستمان پێتیەتی ڕێزی بەرامبەرە. من پێم وایە زۆر ڕوون و ئاشکرا ڕامانگەیاندووە کە سووکایەتی کران نە کتێبە پیرۆزەکان و پیرۆزگەکان بەهیچ لەونێ قەبووڵ ناکەین".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سووکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵوێزخانەی ئێراق لە ستۆکهۆڵمی پێتەختی سویدی بە تووندترین شێوەزار ئیدانە کرد. وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش سەرلەبەیانی هەینیی ڕایگەیاند؛ لە ناڕەزاتەی بەرامبەر بە سووکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لە سوید، باڵوێزی ئەم وڵاتەی بانگ کردووە. وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانیش شەوی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڕیاز کردەوەی دووپات کراوە و نابەرپرسانەی کاربەدەستانی سوید سەبارەت بە دەرکردنی موڵەتی فەرمی بۆ ژمارێک تووندڕە بۆ سووتاندن و سووکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز بە تووندی ئیدانە دەکات، کردەوەیەک کە بە لەونێک دنەدانی سیستماتیکی موسڵمانانی جیهانە.

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لە کۆبوونەوەی نائاسایی کابینەکەی بۆ کاردانەوە بەرامبەر بە سەرلەنوێ دەرکرانی موڵەتی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە لایەن پۆلیسی سویدەوە، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئێراق کرد هەرچی خێراتر باڵیۆزی سوید لە بەغدا خاکی ئێراق بەجێ بێڵی و کارداری ئێراقیش لە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە سوید بانگ بکرێتەوە. سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزب الله لوبنان، عبداللطیف جمال رشید، سەرۆک کۆماری ئێراق، محمد الحلبوسی، سەرۆک پارلمانی ئێراق ، نوری المالکی، «مقتدی صدر» ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هیام الیاسری، وزیری پێوەندی و بەدالەی ئێراق، ئیدارەی ئەوقافی ئەهلی سوننەی ئێراق و هادی العامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی ئێراقیش بە تووندی کردەوەی نابەرپرسانە و دووپات کراوەی سوکایەتی بە قورئانی پیرۆز و سووکایەتی بە ئاڵای ئێراقیان شەرمەزار کرد.

سەندیکای ڕادیۆو  تەلەڤزیۆنە ئیسلامییەکانیش سووکایەتی بە قورئانی ئیدانە کرد و ئەوەی بە دەسدرێژی کردنە پیرۆزایەتییەکان و بێڕیزی بە ئۆمەتی ئیسلامی وەسف کرد.

وەزیری دەرەوە تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێراق، عەرەبستان و مسر، دەستیان دایە لێکدانەوەی ڕێگاکانی هەنگاوی هاوبەش دژ بە سووکایەتی بێ بڕانەوە بە قورئانی پیرۆز.  سەرۆک پەرلەمانی عەرەبیش بە ئیدانە کردنی ئاوربەردانە قورئان لە سوید، خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوێکی بەکردەوە دژ بە سوید لەوان پچڕینی پێوەندییەکان و  بایکۆت کردنی کەل و پەل و ڕاژەکارییەکانی ئەم وڵاتە بوو.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سووکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید، باڵوێزی ئەم وڵاتەی بانگ کردووە. وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بە پێی زانیاریگەلی جێبڕوا، سەلوان مۆمیکا کەسی سووکێتیکەر بە قورئانی پیرۆز، لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٦ لە ئێراقە و ساڵی ٢٠١٩ ـەوە لە دەزگەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنیدا کار دەکات و ئێستایش لە ئاراستەی پلانو  بەرنامەکانی ڕژێم زایۆنی سەبارەت بە سەرکوت کردنی خۆڕاگریی یاسایی و ڕەوای خەڵکی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن، پرۆژەی ڕەش و بێڕەوشتانەی سووکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆزی بە مەبەستی خستنەپەراوێزی هەواڵەکانی جەنایتە تۆقێنەر و بەربڵاوەکانی ڕژێمی زایۆنی جێبەجێ دەکات. 

سەرپەیڤ