ئادار 02, 2024 15:00 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی نێونەتەوەیی بەشداری خەڵکی ئێران لە پرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان

میدیاکانی جیهان دوێنێ هەینی بەشداری حەماسی خەڵکیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان هێنایە بەرباس و ئەو بەشداریەیان بە هۆکاری چوونەسەری ئاستی هێزمەندی ناوچەیی و جیهانی کۆماری ئیسلامی ئێران لێکدایەوە.

ڕۆژنامەی بریتانیایی گاردیەن کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکاو هەواڵدەری ڕۆیتێرزو کەناڵی سی ئین ئین"ی ئەمریکاو هەواڵدەری ئاناتۆلی ئەمریکاو ئیسپۆتنیک و تاس و ڕوسیا یەومی ڕوسیاو کەناڵەکانی مەیادین و ئەلمینارو زۆر هەواڵدەری و کەناڵی دیکە هاوکات لەگەڵ ڕووماڵکردنی ڕاستەوخۆی ئەو هەواڵی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی  پارلمانی ئیسلامی ئێران و شەشەمین خولی هەڵبژاردنی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر گوتاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیان لەکاتی دەنگدانەکەی دا بڵاو کردەوەو ئەو هەڵبژاردنەیان بە دەنگدانی خەڵکی وڵات بە ڕەوایی کۆماری ئیسلامی ءێران و هۆکارێک بۆ چوونەسەری ئاستی هێزمەندیەکەی لە ناوچەکەو جیهان لێکدایەوە.

خەلکی ئێران بە بەرچاوڕوونی و زانیاری تەواوو تێگەیشتن لە نیازی چەپەڵی دوژمن لەسەرلەبەیانی دوێنێ وە شێلگیرانە چوونەسەر سندوقەکانی دەنگدان و ڕۆژێکی مەزنیان خوڵقاند.

سەرەڕای هەوڵی کەوشەنی ژەهراوی سۆشیال میدیاو دژبەرە دەرەکیەکان بۆ نەچوونی خەڵک بۆ دەنگدان و هەوڵ لەپێناو هیوابڕاوکردنی خەڵک گەلی ئێران بۆ بەشداریکردنیان لەو هەڵبژاردنەو چونیان بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان، دوژمنیان زۆرتر لەهەمیشە هیوابڕاو کرد.

دامەزراندنی دووسەد کەناڵی تەلەفزیۆنی لەلایەن ڕێکخراوی ڕادیۆتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرلە دەسپێکی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ یەکەم جارلە جیهان، حەماسەتی ئەو هەڵبژاردنەی زۆرتر کرد، کە بەشداری بەربڵاوو حەماسی خەڵک نیشانەیەک بوو لەو داهێنانەو دەنگدانەوەیەکی بەربڵاویشی بوو لە میدیا دەرەکیەکان دا.

سەرپەیڤ