ته‌مووز 02, 2024 12:17 Asia/Tehran

ئەمڕۆ سێشەممە دووی ژولایی ٢٠٢٤ بەرامبەر بە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ساڵڕۆژی پەلاماری مووشەکیی پاپۆڕی ئەمریکایی "ڤینسێنس" بۆ سەر فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئێرانە.

سی و شەش ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێکدا (دووی ژولایی ١٩٨٨) بە هۆی تەقێندرانی مووشەک لە لایەن پاپۆڕی ڤینسێنسی ئەمریکاییەوە بەرەو فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئێران، هەر هەموو ٢٩٠ موسافیر و ستافی نێو فڕۆکە لەوان ٦٦ منداڵ و ٥٣ ژن شەهید بوون.

پاش کەوتنەخواری ئەم فڕۆکەیە کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ پاسادانەوەی ئەم جەنایەتە نامرۆییەیان کە هەرگیز لێبوردنی بۆ نابێ، دەستیان دایە هێنانەئارای هۆ و هەگری  پڕ پارادۆکس و هەوڵیاندا بە کردەوەیەک لە ڕووی هەڵەوە بیخەنە بەرچاو بەڵام بە سەرنجدانی تەیار بوونی پاپۆڕی جەنگیی ڤینسێنس بە پێشکەوتووترین سیستەمی ڕاداری و کۆمپیوتەری و  هەروەها دیار و ئاشکرا بوونی مۆدیلی فڕۆکەکەی ئێران دەرکەوت کە هیچ لە ڕووی هەڵەوە نەبووە و ئەو کردەوەیە بە تەواوەتی لە ڕووی دوژمنایەتییەوە بووە.

جەنایەتە دژەمرۆییەکانی ئەمریکا بەتایبەت لە خاک و خوێن گەوزێندرانی خەڵکی بێ تاوان لە وڵاتانی جۆراوجۆر لەوان موسافیرانی گەشتی ئاسمانیی کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گەشتی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاسمانی کەنداوی فارس لاپەڕەکانی مێژووی مرۆڤایەتیی بە خوێنی مرۆڤی بێتاوان سوور کردووە و پاک بوونەوەی بۆ نییە.

هەر بەم بۆنەشەەوە ئەم بەروارە واتە ١٢ی پووشپەڕ بەرامبەر بە دووی ژولای لە ڕۆژژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕۆژی ئاشکرا کردن و لەقاودانی مافی مرۆڤیی ئەمریکایی ناودێڕ کراوە. 

سەرپەیڤ