دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سوریا
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەم جار دوای ڕووخانی حکومەتی سووریا سەبارەت بە دۆخی سوریا کۆبوونەوەی پێکهێنا
دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوریا کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد و گەیر پدرسون نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا لە دیمەشقەوە بە شێوەی ئانلاین لەو دانیشتنەدا بەشداری کرد و بە هیواداریەوە قسەی لە هەوڵەکان کرد بو دەستوی ئەو وڵاتە کرد و وتی هیوادارم شایەتی پەسەند کردنی یاسایەکی بنەڕەتی نوێ بین . ناوبراو سەبارەت بە درێژەی تێکهەڵچوونەکان لە سوریاش وتی ئەم تنگژە و ناکوکیانە هێشت لە سوریا بەردەوامە و هیوادارین توند و تیژیەکان لە سوریا کۆتایی پێی بێت .
هەروەها تام فلچێر جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مڕوڤ دوستانە وێڕای ئاماژە بە دوخی پەنابەرانی سووریایی کە بە هۆی 14 ساڵ شەڕ ئاوارە بوونە وتی خێرایی ڕووداوەکان لە سوریا زۆرە و قەیرانی مرویی لەو وڵاتە بەربڵاوتر بووە .
ئەمیر سەعیدی ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە وتنی ئەوەی کە کوماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە لاگری بەبڕشتانەی خۆی لە یەکپارچەیی و سەروەری خاکی سووریا ڕاگەیاند وتی : داهاتووی سوریا دەبێ تەنیا لە لایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە و بە بێ دەسوەردانی بیانی دیاری بکرێت .
دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە لەو دانیشتنەدا کاردانەوەیەکی تایبەت لە هەمبەر دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایونی و داگیرکردنی سەرزەویەکانی سووریا نیشان نەدرا . ئەوە لە حاڵێکدایە کە بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە ئامادە بوون لە چیای جەبەل شەیخی سوریا فەرمانی بە سەربازانی ئەو ڕژێمە دا کە تا کوتایی ساڵی 2025 لەو ناوچە بمێننەوە .