خۆپیشاندانی بەربڵاو لە تورکیا
خۆپیشاندانی دژە حکومەتی بۆ ناڕەزایەتی بە گرتنی ئەکرەم ئیمام ئوغلوو سەرۆکی شارەوانی ئەستەموڵ و به رچاو ترین خەنیمی ئەردوغان سەرەڕای وشداریدانی سەروک کوماری تورکیا لە ئەستەموڵ و چەن شاری دیکەی تورکیا درێژەی هەیە .
خوپیشاندانی تورکیا لە چوارشەمەی ڕابردوو و دوای گرتنی ئیمام ئوغلو سەرۆکی شارەوانی ئەستەموڵ و گرینگترین خەنیمی هەڵبژرادنی ئەردوغان دەسپێکراو و لە ئەستەموڵ ئانکارا ئیزمیر و شارەکانی دیکە درێژەی هەبوو . ئەو ناڕەزایەتیانە گەورەترین بزووتنەوەی ناو ششەقامی تورکیا بۆ زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردووە .
ئوزگول ئوزەل ڕێبەری پارتی کوماریخوازی گەل جەهەپە پارتی نەیاری حکومەت کە ئەو ناڕەزایەتیانەی لە سەرانسەری وڵات ڕێکخستووە لە نێوان حەشیمەتێکی زۆر کە لە هەمبەر بینای شارەداریی ئەستەموڵ کۆببوونەوە وتی ئەوە کۆبوونەوەیەکی سەر بە پارتی کوماریخوازی گەل نیە بەڵکوو خەڵک لە هەموو پارتەکان لێرەدا کۆبوونەتەوە تا یەکدەنگی خویان بە ئیمام ئوغڵوو ڕابگەینن و لە دیموکراسی پشتیوانی بکەن .
موحەرەم ئینجە ڕێبەری پارتی مەملەکەتی تورکیاش لە پەیامێکدا لاگری خۆی لە ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو ڕاگەیاندووە و وتوویەتی پێکەوە لە مەیدانی سەراچ خانە لە هەمبەر نادادگەریەکان خۆڕاگری دەکەین . عەلی یرلی کایا وەزیری ناوخوی تورکیا ژوماری گیراوانی خوپیشاندان لە شارەکانی ئانکارا ئەزمیر ئەستەموڵ ئانتالیا قونیە ئیسکی شەهیر ئێدێرنە چاناک قەڵا و ئادانا بە 343 کەس ڕاگەیاندووە .
94 بەڕێوەبەری گرووپی سوشیاڵ مێدیاش بە هوی بڵاو کردنەوەی بایەتی هاندەرانە و بە ڵاڕێدا بردنی ڕای گشتیی گیراون لە هەمان حاڵدا پارتی کوماری گەلی تورکیا بڕیارە سبەینێ هەڵبژرادنی سەرەتایی بۆ ناسێندرانی بەربژاری خۆی لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کوماریەتی داهاتوو و هەروەها دانیشتنی نائاسایی لە 17 خاکەلێوە بە مەبەستی بەرگرتن لە دانانی سەرپەرەست بۆ شارەداری بەڕێوە ببات تا ئێستا تەنیا بەربژێری ئەو خولە ئەکرەم ئیمام ئوڵلوو شارەداری قوڵبەست کراوی ئەستەموڵە .