ئادار 28, 2025 08:30 Asia/Tehran

دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی دوای دەستگیرکرانی ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ ، شارەداری ئەستەموڵ، هەرچەندە حکومەتی ئەردۆغان هەرجۆرە کۆبوونەوە وخۆپیشاندان لە شارەکانی ئەم وڵاتەی قەدەغە ڕاگەیاند ، بەڵام هەر ڕۆژ ئاستی خۆپیشاندانەکانی جەماوەری ، تێکەڵچوونی ناڕازیان لەگەڵ پۆلیسی تورکیا زۆرتر بووە وئامار وڕێژەی دەستگیرکراوانیش پەرەی سەندووە.

دوابەدوای ناڕەزایەتیەکان دوای قۆڵبەست کرانی ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ، شارەداری ئەستەمبوڵ خۆپیشاندانی لاینگرانی ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا هەر ڕۆژ بەرزبووەتەوە وپۆلیسی تورکیایش لە دوایین بەیاننامەی خۆی وێڕای هۆشداری دان بە خۆپیشاندەران ڕایگەیاندووە کە هەتا ئیستاکە نزیک بە دوو هەزار کەس قوڵبەست کراو ن وهەڵبەت لەم نێوانەدا ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ڕێکخراوەکانی لاگری مافی مرۆڤ ووڵاتانی ئوروپائیش وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بەم دەسیگیرکرانانە لە ئانکارا داوایان کردووە کە ویڕای تەحەموڵ کردن ودان بەخۆداگرتن لەگەڵ خۆپیشاندەران ، زیندانیەکان ئازاد بکەن.

لە لایەکی تر جەهەپە وەکوو ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی پارتی دەسەڵاتدار" گەشەو دادپەروەری" هاوڕێ حزب وپارتە نەیارەکان وگروپەکانی مافی مرۆڤی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هەموو وتوویانە کە دۆسیە سازکردن لە دژی ئیمام ئوغلۆ هەوڵی سیاسی بۆ لابردنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیایە.

"عەلی پرلی کایا" وەزیری ناوخۆیش ڕایگەیاندووە لەم خۆپیشاندانانە دا نزیک بە دوو هەزارکەس قوڵبەست کران . بە قسەی ژێدەرەهەواڵیەکان هەروەها ٢٠٠ خوێندکاری زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ئانکاراش دەستگیر کراون . لەلایەکی تر خوێندکارانی زانکۆی هونەرە جوانەکانی ئەستەموڵیش بەڕاگەیاندنی دەستگیر کرانی ژامرەیەک لە خوێندکاران لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە ، ئیتر بێ دەنگ نابن .

ناوەندی پارێزەرانی ئەزمیریش لە بەیاننامەیەکدابەڕاگەیاندنی قوڵبەست کرانی ٥٤ کەس ڕایگەیاند ، دەکەس لەوان بە تاوانی " ناڕەزایەتی دەربڕین بە یاسای ڕێپیوان ، خۆپیشاندان وکۆبوونەوە" لەبەند کراون .

لیز تروسل وتەبێژی کۆمیساریای باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەبەیاننامەیەکدا دەسوەردانی پۆلیسی تورکیا لەدژی خۆپێشاندەران ولەبەند کرانی خۆپیشاندەرانی تورکیای شەرمەزار کردو لە حکومەتی تورکیا داوای کردووە کە هەرچی خێراتر بەندیەکان ئازاد بکات. 

سەرپەیڤ