وشداریدانی حیزبوڵای لوبنان بە بەریتانیا، ئەمریکاو ئۆردۆن لەبارەی چەواشەکاریی دژ بە سوریا
حیزبوڵای لوبنان وشداریی داوە لەمەڕ هەرچەشنە کردەیەکی نەشیاوی ئۆردۆن، بەریتانیاو ئەمریکا لەسەر سنورە باشووریەکانی سوریا.
کەناڵی لوبنانی ئەلمەیادین رۆژی سێ شەممە ڕاپۆری دا: ئامادەبوونی بەرفراوانی چەکئامێرەکانی ئەمریکا لەسەر سنورە باشوورییەکانی دوو پارێزگای سویداو دەرعا لەبازگەی ئەلنوسەیب لەسنوری سوریاو ئۆردۆن بەبیانووی مەشقی سەربازی هاوبەشی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکاو بەریتانیا پێشاندەری پێوشوێن گرتنی جم و جۆڵە سەربازییەکانی واشنگتۆن لەو سنورانەو ئاماژە بە ئۆپراسیۆنێکی نوێی سەربازیە.
کەناڵی لوبنانی ئەلمەیادین دوێشەو بەگێڕانەوە لە حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند؛ بێتوو سەروەریی سوریا پێشێل بکرێ، ئۆردۆن، بەریتانیاو ئەمریکا باجێکی قورس دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرە بڵاو کراوەکان، هێزی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا، بەریتانیاو ئۆردۆن تەیارکراو بە دەیان تانک و کۆپتەر لە ناوچە سنوریەکان لەباکوری ئۆردۆن وباشووری سوریا جێگیرکراون.
نووسینگەی میدیایی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوریا ، ئەو وێنە ئاسمانیانەی لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە پێگەو بنکەی هێزە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا، ئۆردۆن و بەریتانیا گیرابوو، بڵاو کردەوە، لەو وێنانەدا ئاشکرایە کە ژمارێکی زۆری تانکی چەلنجر و تانکی جەنگی ئێم بی تی بەریتانی و هەروەها کۆپتەری کوبڕاو بلەک هاوکی ئەمریکی بەرچاو دەکەوێ.
بەرلەوە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا رایگەیاند: هەندێ زانیاری هاوپێوەند بە گەڵاڵەی ئۆردۆنی لەدەست دایە لەمەڕ جێگیرکرانی هێزەکانی ئۆردۆنی لە سوریا بەهاوکاری ئەمریکاو بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش .