پێشڕەوی سوپای سوریا لە دەرووبەری حەڵەب
هێزی سوپای سوریا گوندی مەهدوم لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی حەڵەبیان لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرد و ژومارێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سپوتنیکی ڕووسیا ، هێزی سوپای سوریا هەروەهاتوانیان زۆربەی ناوچەکانی دەورووبەری گوندی مەهدوم کە مین ڕێژی کراوە و بۆمبی تێدا چێندرا بووە پاکتاو بکەن .
هەواڵدەریی سووریا ساناش ڕایگەیاند نۆیەمین تاقمی چەکداران هاوڕێ لەگەڵ ژومارێک لە ئەندامانی بنەماڵەیان بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئۆپراسیۆنی چوونەدەر لە ناوچەی وەعر لە پارێزگەی حومسیان دەست پێکرد .
چەکداران و بنەماڵەکاینان لە ناوچەی وەعر بەرەو ئەدلەب لەباکووری ڕۆژاوای سوریا گوێزرانەوە.
تەلال بەرازی پارێزگاری حومس وتی : ئۆپراسیۆنی دەرکردنی چەکداران لە ناوچەی وەعر سەرکەوتوو بووە و چاوەڕوان دەکرێت نیزیکەی سێسەد هەتا چوارسەد کەسی چەکدار لەگەڵ ژومارێک ئەندامی بنەماڵەکانیان لەم ناوچەیە بچنە دەر.
لە ئاگربەسی ساڵی دووهەزارو چاردە تیرۆریستان لە گەڕەکە ئاوەدانەکانی شاری حومس کشانەوە بەڵام ناوچەگەلێکی وەک وەعر هەروا لە دەستی ئەوان دایە .