تەشەنای تێکەڵچوونی نێوان تاقمە چەکدارەکان لە ئەدلەبی سووریا
هاوکات لەگەڵ نێزیک بوونەوە لە خۆلی نوێ وتووێژەکانی ژنێڤ لە بارەی قەیرانی سووریا، تێکەڵچوون لە نێوان تاقمە چەکدارەکان لە ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ، تەشەنای سەندووە.
کێشە لە نێوان تاقمە نەیارەکانی سووری دوای ئەوە تەشەنای سەند کە تاقمێک بەناو بانگ بە " ئەحراری شام" سەربە " بەرەی نوسرە" بڕێک لە بنکە وهەماری چەکەکانی تاقمی بە ناو" سوپای ئازادی سووریا" یان دەسبەسەرداگرت وفەرماندەکەیان دەسگیر کرد. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما، بە پێی ڕیککەوتنی ئەم دوائیەی ئاستانە بۆ بەدی هاتنی ناوچەی کەم ئاڵوز لە سووریا و هەروەها نێزیک بوونەوە لە خۆلی نوێ وتووێژەکانی ژنێڤ لە بارەی قەیرانی ئەم وڵاتە تێکەڵچوونی نێوان تاقمەکانی نەیاری سووری لە ئەدلەب چەندین کوژراووبرینداری لێکەوتەوە. پاش ئەمەیش ، تێکەڵچوونی نێوان دوو تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە وفیلق ئەلرەحمان لەگەڵ تاقمی ترۆریستی جیشولئیسلام لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی دەمیشق لە بیست وهەشتی ئاوریلی ڕابردوو لانی کەم سەد کەس کوژراوی لێکەوتەوە. دوابەدوای شکستە پەیتا پەیتا کانی ترۆریستانی سووری لە بەرە جۆربەجۆرەکان وپێشکەوتنی سوپا وهێزەکانی خۆڕاگر ، ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی ئەم تاقمانە پەرەی سەندووە.