کۆبوونەوەی دژە ئەمریکایی سوورییەکان لەشاری حەسەکە
ژومارێک لە دانیشتوانی شاڕی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستدرێژیی ئەمریکا و تورکیا بۆسەر سووریا، کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی شەممەی کەناڵی ئەلعالەم فوزی دەرویش بەرپرسێکی پارتی کومۆنیستی سوریا بە ئاماژەبە کۆبوونەوەی خەڵکی سوریا لەشاری حەسەکە بەمەبەستی نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر دەستێوەردانی هێزی ئەمریکی لە سوریا وتی : دانانی بنکەی سەربازیی ئەمریکی بێ ڕەزامەندی دەوڵەتی سوریا قەبووڵ ناکرێت.
دەرویش ئەمریکای بە لایەنگری تیرۆریزم لە جیهان وەسف کرد و وتیشی: هەوڵی ئەم وڵاتە بە دژی گەلانی جیهان نیشاندەری تیرۆریزمی ڕێکخراوەیە.
ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی سوریا هەروەها دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەروکی تورکیاشی یەکێک لە هۆکارانی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ زانی و وتی : ئەنقەرە جێگری ناتۆ لەم ناوچەیە .
بەپێی هەواڵێکی دیکەوە یەکەی سوپای سوریا بە پەلامارکردنەسەر بنکەی تیرۆریستانی داعش ، کونترۆڵی خۆِ بەسەر ناوچەی موشیرفە ی باشووری لە ڕۆژهەڵاتی حومس بەهێزکرد و ژومارێک لە داعشییەکانیان کوشت.
یەکەی سوپای سوریا بە بەرپەرچ دانەوەی تیرۆریستانی داعش بۆسەر چەند ناوچەی سەربازی لەنێوان خەناسر و ئەسریا، سەرباری کوژرانی بیست کەس لە تیرۆریستان و بریندار بوونی ژومارێکی تر، چەند ئوتوموبیلی ئەوانیان تێک شکاند .