ڕەخنەی ڕوسیا لە کارشکێنیی ڕۆژاوا لە لێکۆڵینەوەکانی خان شێخون
ڕوسیا لە کارشکێنییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە لێکۆڵینەوەکانی خان شیخون ڕەخنەی گرت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک میخائیل ئولیانۆڤ سەروکی ئیدارەی ئاسایش و چەک داماڵینی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: شەریکەکانی ڕۆژاوایی ئەم وڵاتە لە لێکۆڵینەوە لەسەر پەلاماری شیمیایی خان شێخونی سوریا دەترسن و بەتوندی لەمبارەوە کارشکێنی دەکەن.
ئولیانوڤ وتیشی : وڵاتانی ڕۆژاوایی نایانەوێ کە ئاشکرا بکرێت چەکدارانی سەر بە بەرەی نوسرە و تاقمە تیرۆریستەکانی دیکە بەرپرسی پەلاماری شیمیایی بۆسەر خان شێخونن.
سەرۆکی ئیدارەی ئاسایش و چەک داماڵینی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کرد مۆسکۆ خەریکی ئەنجام دانی ڕاوێژکاری بۆ ناردنی پشکێنەرانی نێونەتەوەیی بۆ بنکەکانی شەعیراتی سوریایە و پێشکەوتنگەلێکیش لەم بارەوە بە دەست هاتووە .
سەرچاوەکانی سەربە تاقمە چەکدارەکان و تیرۆریستانی دژە سووری چوارەمی ئاڤریل باسی تەقینەوەی شیمیایی لە خان شێخون لەباشووری پارێزگەی ئەدلەبی سوریایان کرد و بێ دانی بەڵگە وسەنەدێک دەوڵەتی سوریایان تۆمەتبارکردووە بەئەنجام دانی ئەم پەلامارە .