فەلەستین هەروا پرسی سەرەکیی سووریا
ئاب 23, 2017 14:19 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سووریا پێی داگرت: فەلەستین، پرس و کێشەی سەرەکیی لە سیاسەتی دەرەوەیی سووریا دەمێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی ماڵپەڕی ئەلنەشرەی لوبنان، بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماری سووریا وتی: سێرەگرتن لە پرسی فەلەستین، هەنگاوی یەکەمە بۆ هێرش کردنەسەر گشت عەرەبەکان و عەرەبایەتی بێ فەلەستین بێ مانایە.
بەسینە شەعبان ئاماژەی کردە ئاڵۆزییەکانی چەند ساڵی ڕابردووی سووریاو وتی: شەڕ لە سووریا بۆ لەبەین بردنی ئیرادەو سەربەخۆیی ئەو وڵاتەیە، بەڵام سەرباری ئەو شەڕە، پرسی فەلەستین هەروا پرسی سەرەکی و تەوەرەییە.
ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆک کۆماریی سووریا هەروەها پێی داگرت: تاکاتێک کە خەڵکی سووریا پایبەند بن بە سەرزەوین و نیشتمانی خۆیان، کەس ناتوانێ بەرەوڕووی ئەو وڵاتە بێتەوە.
سەرپەیڤ