بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە قەلەموونی ڕۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i305720-بەردەوامیی_پێشڕەوییەکانی_سوپای_سووریا_لە_قەلەموونی_ڕۆژاوا
ژێدەرە سەربازییەکانی سووریا ڕایانگەیاند؛ سوپای ئەم وڵاتە بە یارمەتیی هێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان توانی ناوچەکانی « تلال المحابس»، « عکو» و « البحصات » لە قەلەموونی ڕۆژاوا لە دەڤەری دیمەشق لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەربێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2017 05:45 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە قەلەموونی ڕۆژاوا

ژێدەرە سەربازییەکانی سووریا ڕایانگەیاند؛ سوپای ئەم وڵاتە بە یارمەتیی هێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان توانی ناوچەکانی « تلال المحابس»، « عکو» و « البحصات » لە قەلەموونی ڕۆژاوا لە دەڤەری دیمەشق لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەربێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سوپای سووریا هەروەها بوارگەی «المال» و ناوچەی «شعبه البرد» بەرەو «فلیطه» و «الجراجیر» لە قەلەموونی ڕۆژاوا (سنووری سووریا و  ولبنان)ی لە بوونی تیرۆریستان پاکتاو کرد.

سوپای سووریا و حیزبوڵلای لوبنان ئەمدواییە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی خۆیانیان بۆ پاکتاو کردنی سنوورەکانی دوو وڵات لە بوونی تیرۆریستانی داعش پەرە پێداوە.