لاڤرۆف: درێژەی هەوڵەکان بۆ بەدی هێنانیی ناوچە ئەمنەکان لە سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی: ئیران ،ڕوسیا و تورکیا وەکوو وڵاتانیی دەستەبەر کەرەوەی دانووستانەکانیی سوری ئاستانە بۆ بەدی هێنانی ناوچەی چوارەمی ئەمن لە ئەدلیب لە سوریا هەوڵ ئەدەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " سرگئی لافرۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆری هەوڵنێران دا هیواداری دەربڕی، ڕاوێژە چڕو پڕەکانی بەشدار بووانیی دانووستانەکانیی ئاستانەی پێتەختی کازاخستان، ئیمکانی دیاری کردنیی بەدی هێنانی ناوچەی چوارەمی ئەمن لە ئەدلیب دوا بە دوای ناوچەکانیی بەدی هاتوو لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا ، غوتەی ڕۆژهەڵاتی و حۆمس ، فەراهەم بکات .
لاڤرۆف ئامانج لە دەستپێشخەری بەدی هێنانی ناوچەکانی ئەمن لە سوریا ی دابینی بارودۆخی ڕاگیرانیی شەڕ و خۆین ڕشتنەکان لەو وڵاتە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانیی دەوڵەتی سوریا لەگەڵ گرووپەکانیی نەیار ڕاگەیاندووە . لاڤرۆف جەختیکرد: ئاشکرایە وتووێژەکان و ئاگر بڕ ترۆریستانی داعش ، بەرەی نۆسرە و تاقمەکانیی دیکەی ترۆریستی کە ناویان لە لیستەی ڕێکخراوە ترۆریستییەکانیی ئەنجوومەنی ئاسایش دایە ، ناگرێتەوە . وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: لە ئامانجەکانیی بەر چاوی ئەو دەستپێسخەرییە بەدی هێنانی ناوچەکانی ئەمن لە سوریا ، جیاکردنەوەی بەرهەڵستکارە چەکدارەکان لە ترۆریستان لەو وڵاتە دا بووە کە ئەمریکا سەرەڕای ئەو وادە وبەلینیانە دای بوو هیچ کردەوەیەکیی لەم بوارە دا ئەنجام نەداوە . خولی شەشەمیی دانووستانەکانیی سوری ئاستانە بریارە ناوەڕاستەکانیی مانگی سێپتەمبەر بەڕێوە بچێت .