وەزیری دەرەوەی فەرەنسا : خەڵکی سوریا لەبارەی "بەشار ئەسەد" بڕیار دەگرن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i306080-وەزیری_دەرەوەی_فەرەنسا_خەڵکی_سوریا_لەبارەی_بەشار_ئەسەد_بڕیار_دەگرن
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختیکرد: ئەولەویەتی پاریس لە سوریا بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمە و فەرەنسا هیچ پێشمەرجێکی لە بارەی داهاتووی سیاسی " بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا نییە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2017 11:38 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا : خەڵکی سوریا لەبارەی

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختیکرد: ئەولەویەتی پاریس لە سوریا بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمە و فەرەنسا هیچ پێشمەرجێکی لە بارەی داهاتووی سیاسی " بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا نییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر ؛ " ژان ئیوز لودریان" Jean-Yves Le Drian وەزیری  دەرەوەی فەرەنسا رۆژی شەممە  لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ  " ئیبراهیم جەعفەری"  وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا وتیشی: پاریس لە بریاری خۆدی سوریاییەکان لە بارەی داهاتووی" بەشار ئەسەد" پشتگری دەکات. لودریان بەڕاشکاوی وتی: ئەولەویەتی فەرەنسا لە عێراق یش بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعشە و سەرەڕای سەرکەوتنەکانیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە شەڕ دژی داعش ، خەبات دژی ئەو گرووپە ترۆریستییە هەروا درێژەی هەیە .

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتیشی: عێراق لە بارۆدوخیی هەنووکە لە دۆخی ئاشتی و شەڕدایە ، بەڵام  دەتوانێ بە یارمەتیی هێزە چەکدارەکانیی خۆی ئەو ڕەوشە تێپەڕێنێت. " فلورانس پارلی"Florence Parly  وەزیری بەرگری فەرەنسەیش کەلەم پریس کۆنفرانسە دا بەشداری بوو ، وتی: ئامادە بوونی فەرەنسا لە سوریا لە چوار چێوەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمە و پاریس لەهەر کردەیەک لە پێناو پەرەی ناوچەکانیی کەم ئالۆزیی و ئاگر بڕ لە سوریا پشتگری دەکات . " ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە پریس کۆنفرانسی هاوبەش هاوڕی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: تا بە ئێستا لە سەدا ٧٠ی بەرینایی شاری تەلعەفەر لە باکووری عێراق لە چنگ ترۆریستان ڕزگار بۆتەوە.

وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرەگری فەرەنسا بۆ لێکدانەوەی بابەتەکانیی هاوپێوەند بە عێراق و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەت سوریا بەیانی شەممە گەیشتنە بەغدا .