هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سووری و ڕووسی بۆسەر مۆڵگەو پێگەی تیرۆریستان لە دێرەزوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i306208-هێرشی_فڕۆکە_جەنگییەکانی_سووری_و_ڕووسی_بۆسەر_مۆڵگەو_پێگەی_تیرۆریستان_لە_دێرەزوور
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیاو سووریا ، مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لەچەند ناوچەی دێرەزوور، بەشێوەیەکی بەربڵاو بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2017 11:45 Asia/Tehran
  • هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سووری و ڕووسی بۆسەر مۆڵگەو پێگەی تیرۆریستان لە دێرەزوور

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیاو سووریا ، مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لەچەند ناوچەی دێرەزوور، بەشێوەیەکی بەربڵاو بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیاو سووریا، پێگەی تیرۆریستانی تەکفیریی داعشیان لە ناوچەکانی «البغیلیه»، «الحویقه»، « الجفرا» و «حویجه صکر» لە دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان کرد.

میدیا سوورییەکان ڕایانگەیاند: لەو پەلامارانەدا ژمارێک هەمار و جبەخانەی تەکفیرییە داعشییەکان، کرایە ئامانج و تێکشکێندراو دەیان تیرۆریستیش کوژران و یان بریندار بوون.

لەهەمان کاتدا، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا سەر بە نەیاران، ڕایگەیاند، دە کەسی سیڤیل لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر شاری ڕەققە، گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ڕێکخراوە ڕاشیگەیاند: ژمارێک لە خێزانەکان توانیان لەناوچەکانی بندەستی داعش لە ڕەققە هەڵێن و خۆیان بگەیێننە ناوچەکانی بن کۆنترۆڵی هێزەکانی سووری.

ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە، لە ئاگۆستی٢٠١٤وە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژیی داعش، بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هاواهەنگیی لەگەڵ حکومەتی سووریا، هاوپەیمانیان پێکهێناوە.

ئەو هاوپەیمانییە ئەمریکییە تائێستا زۆرێ لە شارومەندانی بێتاوانی سووری لەپارێزگاکانی دێرەزوور، رەققەو حەڵەبی خەڵتانی خاک و خوێن کردووە.