ئازاد کرانی چوار ناوچە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حومسی سوریا
هێزەکانی سوپای سوریا توانیان بە پێشڕەوی کردن لە پارێزگەی حومس چوار ناوچە لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئازاد بکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، سوپای سوریا ڕۆژی سێ شەممە توانی کۆنترۆڵی ناوچەکانی هداج، ڕەسمی زەینەب، تەهماز و بەیرعەزالە لە نیزیک ناوچەی سوانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حومس بەدەستەوە بگرن و ژومارێک تیرۆریستی داعش بکوژن .
سەرچاوەکانی سوری ڕایانگەیاند سوپای سوریا زاڵ بوونە بەسەر ناوچەی تەیبە و هەندێ ناوچە کە دەڕواننە تەپۆڵکەکانەی ئەبووحەکەفە لە ڕۆژهەڵاتی تەل عەباوی لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای سوریاش .
بەوتەی سەرچاوەکانی سوری سوپای سوریا هەروەها توانیان هەموو ناوچەکان لە میحوەری تەلدرە ، ڕۆژاوای سەلیمە لە ڕۆژهەڵاتی حەماس وەربگرنەوە.
سوپای سوریا لە دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەش بنکەکانی داعشی داوەتەبەر پەلامار .
بەپێی هەواڵێکی دیکە ، هێزی ڕوسی گەیشتوەتە ناوچەی تەل رەفعەت لە دەورووبەری بەشی باکووری حەڵەب کە بە پێی زانیارییەکان ، ئامانج لە دامەزرانیان پێشگیری کردن لە تێکهەڵچوونی نێوان کوردەکانی سوری و هێزەکانی تورکیایە.
سوپای تورکیا لە مانگی ئووتی ساڵی 2016 بەناو ئۆپراسیۆنی ناسراو بە سپەری فورات بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە دەوڵەتی سوریا لەنێو خاکی ئەو وڵاتە سەقامی گرتووە .