دانپێدانانی فەرمیی ئیسرائیل بە داکۆکی لە گرووپە چەکدارە سووریەکان
رژیمی زایۆنیستی بەفەرمی دانی نا بە یارمەتیدانی گرووپە چەکدارە سووریەکان کە دژ بە حکومەتی سووریا شەڕ دەکەن.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینیی ماڵپەڕی"رای الیوم " بەگێڕانەوە لە ڕاپۆری سەرچاوە ئاسایشی و سەربازییەکانی ئیسرائیل، داکۆکی ئەو رژیمە لە گرووپە چەکدارەکان تەنیا بە چارەسەریی بریندارانی ئەو گرووپانە لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بەرتەسک نابێتەوە.
رۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس بەگێڕانەوە لە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی نووسی: بڕەپارەی داکۆکی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە چەکدارانی سووری لەمساڵی زایینیدا، پتر لە١١٥ملوێن شکل(زیاتر لە٣٢ملوێن دۆلار) مەزەندە دەکرێ.
لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ ئەو بڕە پارەیە، تێچووی چارەسەریی بریندارانی دەس و پێوەندییە چەکدارە سووریەکان کە دەیان ملوێن شکل مەزەندە دەکرێ، ناگرێتەخۆ و ئەو تێچووانە لەلایەن وەزارەتخانەکانی ئاسایش، دارایی و تەندروستی ئیسرائیلەوە دابین دەبێت.
سوپای ئیسرائیل پێشتر دانی بەوەدانابوو کە ژماری بریندارانی سووری کە ئێستا لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل لەژێر چاوەدێری دان، دەگاتە١٤٠٠کەس کە ئەو ژمارەی برینداران لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل ڕوو لەزیادبوونەو خەرج وبەرجی هەر رۆژ خەوتن لەو نەخۆشخانانە، ٢٥٠٠شکل(نزیک٧٥٠دۆلار) ـە.
رۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس پێی داگرت: سوپای ئیسرائیل لە دەسپێکی ناردنی کەل وپەل و پێداویستی بۆ گرووپە چەکدارە سووریەکان، هەوڵی دا، نووسراوە عیبرییە چاپ کراوەکان لەسەر کاڵاکان دەرنەکەون، بەڵام پاش چەند حەوتە، لەبەر ئەوەی ڕادەی کاڵای نێردراوی ئیسرائیل زیادی کرد، ئەو کارەی ڕاگرت.