ئه‌یلوول 17, 2017 19:24 Asia/Tehran
  • شپرزە بوونی حالی  دووکەس  لە زانایانی بەحرەینی لە زیندانەکانی ئالی خەلیفە

ڕەوشی جەستەیی شیخ" مەجید ئەلمەشعەل" و شێخ "حەسەن عیسا" لەزانایانی بەحرەینی لە زیندانی ئالی خەلیفە دوای نۆ رۆژ مانگرتن لە خۆراک شپرزەیە .

 زئندانیانی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی " جوو" نۆهەمی سیپتەمبەر لە مەڕ دەربڕینی ناڕەزامەندی  لە حاند ڕەوشی نالەباری زیندان و بەرتەسکییەکان ، وێڕای مانگرتن لە خواردن ، ڕایانگەیاند: ئەو مانگرتنە تا هاتنە دی داواو ویستەکانیان درێژەی دەبێ .

بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە میدیا  بەحرەینییەکان، زانایانی بەحرەینی نۆ رۆژە بۆ دەربڕینی  ناڕەزایەتی لەحاند کردەوە سەرکووتکارەکانی  سەربازییەکانی ئالی خەلیفە لە زیندان، مانیان گرتووە لە خواردن .

هەر وەها زانایانی بەحرەینی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەک ، پاوەجێی زیندانیان سیاسی لە زیندانەکانی بەحرەین یان بە جێی ستایش زانی و لە خەڵک داوایان کرد یارمەتی زیندانییەکان بدەن .

بە هۆی پەلامارە دڕندانەکانیی سەربازییە بەحرەینییەکان بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لەوان زانایان، ڕەوشی زیندانیان جێ نیگەرانییە .

ڕژیمی ئالی خەلیفە لە شەش ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١١ هەزار شارومەندی بەحرەینی بە تاوانیی پووچەل قۆڵبەست کردووە ، بەحرەین لە وینەی وڵاتانیکە کە لەچاو حەشیمەتەکەی بانترین ژمارەی زیندانیی هەیە ؛ بە وتەی ڕێکخراوەکانی مافەوانیی ئەو وڵاتە ، لانیکەم سێ هەزار شارومەندی بەحرەینی بە هۆوهەگەری سیاسی لە زیندان دان . بەحرەین لە فیڤرییەی ٢٠١١ەوە شانۆی ناڕەزایەتی دەربرینەکانیی ئاشتیانەی جەماوەری دژی ڕژیمی ئالی خەلیفەیە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزراندنی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاری نزامێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیان دان .

سەرپەیڤ