ڕژیمی ئالی خەلیفە: سەفەری شارومەندانی بەحرەینی بۆ ئیسراییل ئازادە
پاشای بەحرەین وێڕای ڕەخنە گرتن لە بایکۆت کرانی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن عەرەبەکانەوە، سەفەری شارومەندانی وڵاتەکەی بۆ فەلەستینی داگیرکراو بە یاسایی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕۆژنامەی زایۆنیی "جروزالم پۆست" ڕۆژی دووشەممە نووسی: "حەمد بن عیسا ئالی خەلیفە" پاشای بەحرەین کە هەفتەی ڕابردوو لە کۆڕەجەژنێکی چەن ڕەگەزیی جولەکەکانی ناوەندی "سیمۆن ڤێزینتاڵ" لە لۆس ئانجلێس بەشداری کردبوو وتی: ئێمە لەو بایکۆتانەی لە لایەن عەرەبەکانەوە بە سەر ئیسراییل داسەپێندراوە وەڕەز بووینەو هەر بۆیە شاروومەندانی بەحرەینی لەمەبەدوا دەتوانن سەردانی ئیسراییل بکەن.
ئەم گۆڤارە نووسی: پاشای بەحرەین لێدوانی هەر لەو چەشنەی جارێکی دیکەیش لە دیداری سەرەتای ساڵی ٢٠١٧یدا لەگەڵ مالومە جولەکەکان لە مەنامەدا هەبووە.
Cassenia Oswat Luffa "کاسێنیا ئۆسوات لووفا " لە نوێنەرانی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی (کێنێست)یش ڕۆژی یەکشەممە بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە هیوای خواست کە دەوڵەتی بەحرەین دواتر وەدرۆی نەخاتەوە.