ئافرەتە عەرەبستانییەکان دوای ٦٠ ساڵ ترۆمبیل لێدەخوڕن
ئهیلوول 27, 2017 13:08 Asia/Tehran
" مەلێک سەلمان" شای عەرەبستانی سەعوودی سەرئەنجام لە فەرمانیک دا ئیزنی داوە ، ئینزنامەی لێخوڕین بە ئافرەتان دەربکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبستانییەکان دەرکرانیی ئیزنی سۆفێری ئافرەتانی سەعوودی مەرجدارە . فەرمانی مەلیک سەلمان لەم بارەوە ١٠ مانگی دواتر جێبەجی دەکرێت . عەرەبستان تەنیا وڵاتێکە لە جیهان دا کە لەو دا لێخورین بۆ ئافرەتان قەدەخیە .
ئافرەتان لە عەرەبستانی سەعوودی بێ وەرین لە زۆرێک لە مافەکانی سەرەتایی خۆیان . بە گوێرەی یاساکانی عەرەبستانی سەعوودی، ئافرەتێک ناتوانێ بە تەنیایی سەفەر بکات، چالاکی دراوی ئەنجام بدات و یان بە بێ ئیزنی شووەکەی و یان یەکی لە نزیکانی سەردانی پزیشک بکات.
ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤی بە جاران ڕەخنەیان گرتووە لە کردەوەکانی دژە ئینسانی ئەو ڕژیمە دژی ئافرەتان .