جەختکردنی ئەردوغان و پوتین لە سەر پاراستنیی سەروەری عێراق
سەرۆک کۆمارانی تورکیا و روسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە ئانکارا پێکەوە دیدار و لە سەر پاراستنی سەروەری عێراق جەختیان کردووە.
" رەجەب تەیب ئەردوغان " سەرۆک کۆماری تورکیا لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ "ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیایی لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵەیەکی گەورە بووە بەڕاشکاوی وتی ئانکارا و مۆسکۆ لەبارەی پاراستنی سەروەری عێراق هاو بیرو ڕان.
ئەردوغان وتیشی، هیچکەس ئەو مافەی نییە ، بۆ گەییشتن بە قازانجەکانی تاکە کەسی و کورت ماوەی ، ناوچەکە ئاگر بدات. "ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیایش لەم پرێس کۆنفرانسە دا وتیشی هەڵوێستی مۆسکۆ لە سەر پشتگری لە مافی دەستهەڵاتداریەتی، سەروەری و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینە.
کۆپرسی جیابوونەوەی هەریمی کوردستانی عیراق سەرەڕای نەیاریەتییکانی جیهانی و کاردانەوەی تووندی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە سەر پێداگریی " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو .ئەم کردەوەیەی بارزانی بنپێکەری دەستووری عێراقە .