ئه‌یلوول 29, 2017 10:03 Asia/Tehran
  •  پوتین:  هەوڵەکانی ڕووسیا، ئیران و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا سەرکەوتووانە بووە

"ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕۆژی پینجشەممە لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئانکارا جەختیکرد ، هەوڵەکانی ڕوسیا، کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا بۆ چارە سەرکردنیی قەیرانی سوریا سەرکەوتووانە بووە .

 تا بە ئێستا شەش خولی دانووستانەکان  لە ئاستی باڵادا لە ئاستانە ، بە ئامادە بوونی وەڤدەکانیی دەوڵەتی سوریا، بەرهەڵستکارچەەکدارەکان وا پەیمانی ئاگر بڕی هەمەلایانەیان قەبووڵکردووە و وڵاتانی ئێران ، روسیا و تورکیا وەکوو دەستەبەرییەک بۆ ئاشتی لە سوریا دا بەڕێوە چوو .

 ئەنجامی سەرەکی ئەو دانووستانانە ئیمزای  بەدی هێنانیی ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا دا بووە.

 ئەم دانووستانانە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا و وترکیا ، بەمەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا بەڕێوە چوو بوو .

 سەرۆک کۆماری ڕوسیا هەروەها بە ئاماژە دان بە وەی کە ڕادەی ئاڵ ووێری بازەرگانیی لە نێوان دوو وڵات لە ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵی زایینی لە سەدا ٣١ گەشەی بووە خوازیاریی  پەرەی ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاتریی پیوەندییەکانی ڕوسیا و تورکیا بووە .

"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" یش لەم پرێس کۆنفرانسە  دا خوازیاری  پەرەی پیوەندییەکانیی نێوان دوو وڵات بووە و هیوای خواستووە ئاستی پیوەندییەکانیی بازەرگانی  نێوان تورکیا و ڕوسیا بگاتە سەد ملیار دۆڵاڕ لە ساڵ دا .

 سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی کردە دانووستانەکانی خۆی لەگەڵ پووتین لە دەڤەری وزە  دا و وتی: دوو لایەن لە بارەی ڕۆنانی هازگەی ناڤۆکی لە تورکیا ڕاوێژیان کردوە.

ئەردوغان هیواداری دەربڕیوە ئەم دانووستانانە بەم زووانە بە ئاکام بگەن .

سەرۆک کۆماری ڕوسیا  رۆژی پینجشەممە بەمەبەستی ئەنجامدانیی سەفەرێکی فەرمی یەک رۆژە و دیدار لەگەل هاوشانی تورکیایی خۆی لە سەرووی وەڤدێکی پایەبەرز سەردانی ئانکارای پێتەختی تورکیای کرد .

سەرپەیڤ