تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 13:25 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی دووشەممەی دیمەشقی گرتە ئەستۆ

گرووپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی تەقینەوەکەی ڕۆژی ڕابردووی دیمەشق کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ١٥ کەس، گرتە ئەستۆ.

بە پێی راپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادین؛ داعش رایگەیاند کە تەقینەوە خۆکوژییەکەی دیمەشق کاری ئەم گرووپە بووە و ئەندامانی داعش بنکەی پۆلیسی گەڕەکی مەیدانیان لە دیمەشق تەقاندۆتەوە.

هەروەها محەممەد شوعار وەزیری ناوخۆی سووریا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێراندا ڕایگەیاند کە ئەم پەلامارە تیرۆریستییە بۆتە هۆی کوژرانی ژمارێکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆیی و ژمارێک خەڵکی مەدەنی.

دەگوترێ سێ تەقینەوەی تیرۆریستی لەم بنکەی پۆلیسەدا ڕووی داوە.