وتووێژی پاشای عەرەبستان و بەحرەین سەبارەت بە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین
پاشای عەرەبستان لە دیداریدا لەگەل هاوتای بەحرەینی خۆی ڕووداو و و گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە ناوچەکەی خستە بەر باس و لێکدانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتولیی تورکیا؛ "حەمد بن عیسا ئالی خەلیفە" پاشای بەحرەین لە سەفەرێکی لە پێشەوە ڕانەگەیندراو سەردانی عەرەبستانی کرد و لەگەل مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز هاوتای عەرەبستانی خۆی دیدار و وتووێژی کرد.
دوو لایەن لەم دیدارەدا کە لە شاری جەدە بەڕێوە چوو، ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەیان لێکدایەوە.
پاشاکانی دوو وڵات لەم کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و ئەوەی ئێستا لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و وڵاتانی عەرەبیدا و هەروەها لە ئاستی جیهانیدا روو دەدات بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
پاشاکانی عەرەبستان و بەحرەین هەروەها مەسەلەی پێوەندیی دوولایەنە، هاوکاری و هەواهەنگی هاوبەش لە نیوان دوو وڵاتی دۆست، دۆسییە و ڕووداوەکانی ناوچە کە سووود و قازانجەکانی دوو وڵات دابین دەکات و ئەو خاڵانەی کە دەبێتە پتەوتر بوونی هاوکاریی وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارسیان خستە بەر باس و وتووێژ.
پاشای بەحرەین جەختی کرد کە وڵاتەکەی بێوچان پاڵپشتی برای گەورەی خۆی (عەرەبستان) دەبێ بۆ مسۆگر بوونی دامەزرانی ئاسایش، پاوەجێی و بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی و خۆوەرادنەکان.
"حەمد بن عیسا ئالی خەلیفە" لە سەفەرێکی پێشبینی نەکراودا گەیشتە جەدە و پاش راوێژکارییەکەی چەن کاژێری لەگەڵ پاشای عەرەبستان ڕۆژی دووشەممە (٢ی ئۆکتۆبەر) ئەم وڵاتەی بەجێ هێشت.
ئەم سەفەرە لە جەنگەی قەیرانی دیپلۆماسیی سەرهەڵداو لە نێوان وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس لە پێنجەمی ژوەن و دوابەدوای ئەوە پچڕانی پێوەندییەکانی عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و مەسر لەگەڵ دۆحە بە تۆمەتی ئەوەی قەتەر داکۆکی لە تیرۆریزم دەکات، ئەنجام دراوە. دۆحە بە هیچ لەونێ ناچێتە ژێر باری تۆمەتی ئەو وڵاتە عەرەبییانەوە.
هەروەها پاشای عەرەبستان ڕۆژی پێنجشەممە لە سەفەرێکی مێژووییدا سەردانی مسکۆ دەکات. ئەوە یەکەم سەفەری "مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز" بۆ ڕووسیا دەبێ پاش دانیشتنی لە سەر تەختی پاشایەتی عەرەبستان.