تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 17:40 Asia/Tehran
  • جرۆزاڵم پۆست:  ئێران ، مەبەستی سەرەکی موسادە

سەرۆکی ڕێکخراوی سێخوڕی ئیسرائیل موساد وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران مەبەستی سەرەکی ئیسراییلە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما بە گیڕانەوە لە ڕٶژنامەی زاێونی جرۆزاڵم پوست" یوسی کوهن" سەرۆکی موساد ڕۆژی دوشەممە لە ڕێ وڕەسمێکدا بە بەشداری " بنیامین نتانیاهو" لە فەلەستینی داگیر کراو وتی: ئێران هەروا ئارمانجی خۆی لە بارەی دەس ڕاگەیشتن بە تواناییەکانی ناڤۆکی جیی سەرنج پاڕاستووە. سەرۆکی موساد هەروەها ئیدعای کرد: ئێڕان بە ڕێنوێنی هێزەکانی ئوپراسیۆنی وسەربازی لە ڕٶژهەڵاتی ناڤین درێژە ئەدات وهیچ کات هەتا ئەم ڕادەیە بە سنوورەکانی ئیسراییل لە لوبنان وسووریا نێزیک نەبووەتەوە.

ئەم ئیدعایانەی کوهن لەحاڵێکدایە کە ناوبراو بە جێ بەجێ کرانی هەزاران هەڵمەتی ترۆریستی لەلایەن موساد لەوڵاتانی جۆربەجۆر دانی دان ووتی: موساد هەموو ساڵێک ، هەزاران هەڵمەت ئەنجام دەدات کە بڕیک لەوان ئاڵۆز ولەچوارچیوەی ولاتانی جۆربەجۆرە.

ڕێکخراوی سێخوڕی ڕژێمی زاێونی لە  سی ساڵی ئەم دواییە لانی کەم شازدە ڕێبەری فەلەستینی وعەرەبی وهەروەها چەندین کەسایەتی گرینگی لە یازدە وڵات ترۆرکردووە.

ترۆری زانایانی ناڤۆکی ئێران وئەندازیاری سەنعەتی ئاسمانی تونیس لەکردەوەکانی موساد لە چەند ساڵی ئەمدواییە دایە. 

سەرپەیڤ