تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 17:51 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی لیبرمەن بە بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی فەلەستین

وەزیری شەڕی ڕژێمی زاێونی هەڕەشەی کرد: ئیسراییل لە هەرجۆرە شەڕی داهاتوو ، ناوچەئاوەدامەکانی فەلەستینیەکان بۆردومان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی  راگەیاندنی فەلەستن " ئاویگدور لیبرمن" وەزیری شەڕی ڕژێمی زاێونی لە ڕێ وڕەسمێک دا بە ئاماژەدان بە دۆخی گوڕاوی ناوچەی ڕٶژهەڵاتی ناڤین وتی: گوڕانکاریە نوێکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە قازانجی ئیسراییل نیە.

دوابەدوای سەرکەوتنەکانی پەیتا پەیتا ی سوپای سووریا لە بەرانبەر ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکا وئیسراییل لەو وڵاتە " ئەرییە دەرعی" ئەندامی ئەنجومەنی وەزاڕەتی ، سیاسی، ئەمنیەتی وەزاڕەتی کاروباری ناوخۆی ڕژێمی زاێونی ماوەیەک لەمەوپێش بە دان نان بە شکستی ئەم ڕژێمە لە سووریا وتبووی : ئەمریکا ئیسراییل لە سووریا بە تانیا ناهێڵێتەوە.

هەرلەم حاڵەدا دوابەدوای پەلاماری ئەمڕۆ سێ شەممەی سەربازانی ڕژێمی زاێونی بۆسەر شارەکانی ئەلخەلیل، ڕامۆڵڵا ، بەیت لەحم وقودس لە ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن وتێکەڵچوون لەگەڵ تازە لاوانی ئەم ناوچەیە، سێزدە فەلەستینی دەسگیر کران.

داگیر کەرانی زاێونی ئەم کەسانەیان بە بیانوی چالاکیەکانی خۆڕاگرانە دەسگیر کرد.