تشرینی یه‌که‌م 03, 2017 17:53 Asia/Tehran
  • زەریف : قەیرانەکانی ناوچە ڕێگەچارەی سەربازیی نیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری میری قەتەر لە دۆحە پیداگری کرد: هیچ کام لە قەیرانەکانی ناوچە ڕێگە چارەی سەربازیان نیە وهەموو لایەنەکان دەبێ بە وتووێژ وڕێگە چارەکانی ئاشتی خوازانە پێبەندبن.

بە پێی ڕاپۆرت سەداو سیما " محەممەد جەوادی زەریف " وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕٶ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ شێخ تەمم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لەدۆحە بە پیداچوونەوە بەسەر دۆخی هەستیاری ناوچە وبەرهەمە زیانبارەکانی هەڵس وکەوتەکان وکێشە تۆندوتێژەکان وتی: ئێران بڕوای هەیە هەموو لایەنەکان دەبێ بە دەسپێشخەری ناوچەیی لەمەڕ پاوەجیی وئەمنیەت بە کۆمەڵ سەرەتی بدەن.

زەریف بە پیداگری لەسەر سیاسەتی بنەمایی ئێران بۆ هەبوونی باشترین پێوەندیەکان لەگەڵ دراوسێکانی خۆی هێواداری دەبڕی : پێوەندی دوو لایەنەی ئێران وقەتەر لە هەموو بوارەکان فرەتر لە جاران پەرە بستێنێ ودەزگەکانی فەرمی دوو وڵات ئیمکانات و راژەکاریی بۆ هاوکاری زۆرتری خەڵک وبەشی تایبەتی بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکانی تیجاری وئابووری یەکتر دابین بکەن.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەریس لەم دیدارە بە پێشوازی لە ڕوانگەی ئێران لە بارەی مەسەلەکانی ناوچەیی و پێویستی دۆزرانەوەی ڕێگە چارەکانی ئاشتی خوازانە بۆ قەیرانەکانی ئەمدواییە وتی: مشورخوازی وڕاویژکاری بەردەوام لەگەڵ وڵاتانی ناوچە لەوان ئێران پێوێستێکی حاشا هەڵنەگرە.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی وێڕای دەبڕینی توندو تێژی لە ڕەوتی ڕوولە گەشەی پێوەندی قەتەرو ئێران ، لەسەرپێویستی پەرەی پێوەندی نیوان وڵاتانی لێوارەیی کەنداوی فارس وئێران پیداگری کرد.

وەزیری دەرەوەی ئیران دوێنێ دوشەمەیش لە مەسقەتی پێتەختی عومان لەگەڵ سوڵتان قابوس پاشا ویوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە بارەی پێوەندی دوو لایەنە وگوڕانکاریەکانی ناوچەیی دیدارو وتووێژی کرد.