زەریف : ئیران ئامادەی هاوکاریی درێژ خایەن لەگەڵ قەتەرە
وەزیری دەرەوەی ئێران لەسە رئامادەیی تاران بۆ هاوکاریی درێژخایەن لەگەڵ دۆحە پێداگریی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا" محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئیران ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولرەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دۆحە لەسە رپیداگری وپرەی هاوکاریەکانی ئابووری دوولایەنە لەبارەی دۆخی ئەمدواییە لە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بیروڕایان گوڕیەوە.
شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی یس لەم دیدارە دا پیداگری کرد: مەبەستی قەتەر پەرەی هاوکاریەکانی ئابووری هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێوەندیەکانی سیاسیە.
زەریف دوای ئەم دیدارە لە نیوەڕۆ خوانی وەزیری دەرەوەی قەتەر کە بۆشانازی ناوبراووشاندی هاورێ ئەنجام ببوو ، بەشداری کرد.
زەریف لە سەفەری ناوچەیی خۆی دوای قەتەر ، بۆ عومان سەفەری کردو لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لەبارەی پێوەندی دوو ؛لایەنە ومەسەلەکانی ناوچەیی دیدار ووتووێژی کرد.