تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 15:58 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی  مەشقی جەنگیی هاوبەشی عەرەبستان و فەرەنسا

هێزەکانی زەمینی عەرەبستان و فەرەنسا، مەشقی جەنگی هاوبەش ناسراو بە " ڕیک ٢" بەمەبەستی بەهێزکردنی لێهاتوویی و تواناییەکان لە ئۆپەراسیۆنی جەنگیی لە ناوچە شاخاوییەکانیان دەستپێکرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گێرانەوە لە ماڵپەری  دەنگ وباسی ئێرەم نیوز، یەکەکانیی هێزی زەمینی  عەرەبستان وفەرەنسا لە ناوەندی جەنگی شاخاوی تائیف لە رۆژئاوای عەرەبستان مەشقی جەنگیی "ڕێک٢" بەمەبەستیی بەهێزکردنی توانایی هێزەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانیی جەنگی شاخاوی دەستپێکردووە .

 سەرهەنگ فوازبن محەممەد عەسیمی، فەرماندەریی مەشقی جەنگیی  هێزەکانی عەرەبستانی وتیشی: ئەم مەشقی جەنگییە بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری سەربازی هاوبەش لە نێوان دوو وڵات و ئاڵو وێری توانایی و لێهاتوویییەکانی و ئەزموونەکان و چەمک و ماناکانی هاوپێوەند بە ئۆپەراسیۆنەکان بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئیمکاناتی ئێستا ئەنجام دەگرێت.

ئەو وتیشی: ئەم مەشقی جەنگییە بە ئەنجام دانیی ئۆپەراسیۆنیی هێرشکارانە و تایبەت بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی بە سەرنج دان لە سەر هەموو لێهاتووییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان دا بەرێوە دەچێ.

  فەرماندەری مەشقی جەنگیی هێزەکانی عەرەبستان وتیشی: مەشقی جەنگی" ڕێک ٢" درێژەی مەشقە هاوبەشەکانە لە نێوان هێزەکانی زەمینیی عەرەبستان لە وان یەکەکانیی پاراشوتڤان، هێزە ئاسایشییەکانی تایبەتی ناوەندی جەنگی شاخاوی و هێزەکانی تایەبتی فەرەنسایە.

هەواڵدەری عەرەبستان وردیاتی زیاتری لە بارەی کاتی بەڕێوە چوونیی ئەو شەرەزمەیە و ژمارەی هێزەکانیی بەشداربوویی ئەو بڵاونەکردۆتەوە . ئەم مەشقی جەنگییە دوای تێپەڕینی چوار ساڵ لە مەشقی جەنگیی " ڕێک١" لەلایەن هێزەکانیی دوو وڵاتەوە لە نۆڤەمبەری  ٢٠١٣ەوە بەڕێوە دەچێ.