تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 16:04 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ماتۆر سیکلێت بەرامبەر باڵاخانەی سەربازیی باڵوێزخانەی ئەردەن  لە پاریس

ئەمڕۆ(چوارشەممە) ڕاپۆرتی ڕوودانی تەقینەوەی ماتۆرسیکلێتێک بەرامبەر باڵاخانەیەکی سەربازی باڵوێزخانەی ئەردەن لە پاریس دراوە و باڵوێزخانەی ئەردەن ئەوەی بە دور زانیوە کە ئەو ماتۆرسیکلێتە مەبەستیی ئەو باڵاخانەیە بوو بێت .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گوێرەی نووسراوەی رۆژنامەی دەیلی ستار، ئەم ماتۆر سیکلێتە بەرامبەر باڵاخانەیەکی سەربازیی هی باڵوێزخانەی ئەردەن لە پاریس تەقیوەتەوە .

 پاریس لەمدواییە ئامانجیی پەلامارەکانیی پەیتا پەیتای ترۆریستیی لە لایەن تاقمی داعش بووە . وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزخانەی ئەردەن لە فەرەنسا ئەم تەقیەنەوەیان تەیید کردووە .

وەزارەتی دەرەوەی ئەردەن ڕایگەیاندووە کە هیچ کام لە کارمەندانیی ئەو باڵاخانەیە زەبرێکیان وێنەکەوتووە . بەڵام باڵوێزخانەی ئەردەن لە پاریس ئەوەی بە دوور زانیوە کە تەقینەوەی ماتۆر سیکلەتەکە ئەو باڵوێزخانەیەی دابێتە بەر پەلاماری خۆی دا .