تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 15:49 Asia/Tehran
  • ڕەوشی شپرزەی تەندروستیی خاتوونی بەندکراو لە بەحرەین

ڕەوشی تەندروستیی روان سنقور خاتوونی بەندکراوی سیاسی بەحرەینی لە دووهەم حەوتەی گیرانی لەلایەن ئالی خەلیفەوە، زۆر ئاڵۆز و شپرزەیە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە "مرآە البحرین"؛ سەیید یوسف مەحافزە لە چالاکوانانی بواری مافی مروی بەحرەین ڕایگەیاند: روان سنقور کە باری جەستەیی و تەندروستیی، شپرزەیە، لەکاتی لێپێچینەوە سەبارەت بە لەپەیوەندیدابوونی لەگەڵ خاچی سوور لەگوشاردابوو و پاش لێپێچینەوە گوێزرایە زیندانی تاکەکەسی.

روان سنقور لەنامەکەی بۆ خاچی سوور داوای کردبوو، گیروگرفتی برا بەندکراوەکەی واتە عەلی سنقور، چارەسەر بکرێ.

عەلی سنقور گەنجێکی بەحرەینییە کە لە هێرشی سەربازانی ئالی خەلیفە بۆ سەر مەیدانی "اللؤلؤة " بەرگی کفنی پۆشیبوو و قورئانی بەدەستەوە گرتبوو، لەبەردەم سەربازانی چەکدار و تانک و نەفەرهەڵگرەکانیان ڕاوەستاو خۆڕاگری کرد.

رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) ش نەبیل ڕەجەب بەناوبانگترین بەرەڤانیکاری مافی مرۆڤی بەحرەین لەپەیجەکەی لەسەر توئیتەر نووسی: لەماوەی ئەو دوو حەوتەی بەسەر گیرانی سنقوردا تێدەپەڕێ، ڕەوشی تەندروستی ناوبراو زۆر خرابتر بووە.

بەحرەین لەچاو حەشیمەتەکەی، زیاترین ژماری بەندکراوانی سیاسی لەجیهاندا هەیە، ئەو وڵاتە لە فێڤرییەی٢٠١١ شایەتی خۆپێشاندانی ئاشتیانەی جەماوەریی لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، چەسپانی عەداڵەت و دادگەریی و نەمانی هەڵاواردن و هاتنەسەر دەوری سیستەمێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ