تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 13:24 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی مووشەکی بالستیک بۆسەر بنکەی سەربازی لە جیزانی  عەرەبستان

هێزی سوپا و خۆڕاگریی یەمەن، مووشەکێکی بالستیکیان نابە بنکەی هێزی ڕژێمی سعودی لە جیزان لە باشووری ڕۆژاوای عەرەبستان .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک ، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی بەرەڤانیی یەمەن ڕایگەیاند :  هێزی سوپا و خۆڕاگری جەماوەری یەمەن سەرلەبەیانی ڕۆژی  شەممە بە مووشەکی بالستیکی قاهیر  بنکەی سەربازی سعودی لە ناوچەی وەسم  لە جیزانیان  داوەتەبەر پەلامار .

بەوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە یەمەنییە ، ئەم مووشەکە بالستیکە لە بەرهەمی ناوخۆیی یەمەن و لە چەشنی قاهیری  دوو ئێم  بوو کە  بوردەکەی  نیزیکەی چوارسەد کیلومەتر و  لە چەشنی پێشکەوتووی مووشەکی ڕووسی  سامی  دووە.

هێزی سوپا و خۆڕاگری یەمەن  هەروەها  شەوی  ڕابردوو مووشەکێکی زلزالی یەکیان بەرەو بنکەی  بەکرێگیراوانی سەربە عەبدرەبەمەنسوور هادی  سەرۆکی  لەسەرکارلابراوی  یەمەن لە باکووری سارایمیدی  لە پارێزگەی حەجە لەباکووری ڕۆژاوای یەمەن ، هاویشت  .

 

سەرپەیڤ