تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 08:36 Asia/Tehran
  • تاوانکاریی نوێی عەرەبستان لە یەمەن

لە هێرشی شەوی ڕابردوو(سێ شەممە)ی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی سەعوودیا بۆسەر پارێزگای جوف، لەباکووری یەمەن، شەش ئەندامی خێزانێکی یەمەنی کوژران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو پەلامارەدا هەروەها منداڵێکی یەمەنی بریندار بوو.

رژیمی سەعوودیا بەداکۆکیی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥ دەستی کرد بە دەسدرێژکاریی سەربازیی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

ئەو دەسدرێژکارییە سەربازییە تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس، ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی و وێران بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەم وکوڕیی زۆری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆربەجۆر.

سەرپەیڤ