تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 18:27 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی چالاکانی سیاسی وکۆمەڵایەتی بەحرەین بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە

وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە کردەوەیەکی هاندەرانە، زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندی "جو "ی بەجەنایەتکار زانی وڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافەوانی لەبارەی دۆخی نالەباری ئەم زیندانەی ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری فارس " خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە" وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە لاپەڕی توئیتری خۆیدا ئیدعای کرد: زیندانیان لە زیندانی " جو " هەموو تاوانبارن.پێنج ڕێکخراوی مافەوانی بەحرەین دوێنێ هەینی لە بەیان نامەیەکی هاوبەش لە ڕێکخراوەکان وئەنجومەنەکانی جیهانی مافی مرۆڤ داوایان کرد لە دۆخی زیندانەکانی بەحرەین بەتایبەت زیندانی جو ڕاپۆرت ئامادە بکەن وبنپێکردنی یاسا لەم زیندانانە لەقا وبدەن. " یەحیا ئەلحەدید" سەرۆکی ناوەندی دێموکراسی ومافی مرۆڤی یش کە وەڵام بە وەزیری دەرەوەی بەحرەین پیداگری کرد: ئەم زیندانیانە ڕەخنە گرانی دەوڵەتن کە دەوڵەت لەوان توڵە دەکاتەوە ووەزیری دەرەوە مافی نیە مافی ئەم زیندانیانە بنپێ بکەن. سەرۆکی ڕێکخراوی ئاشتی بۆ دێموکراسی ومافی مرۆڤی بەحرەین یش دوێنێ لە دەسگیر کرانی پازدە هەزار کەس لە حەوت ساڵی ڕابردوو لەم وڵاتە هەواڵی دا. بەحرەین وەکوو بچوکترین وڵاتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ زۆرترین زیندانی سیاسی هەیە ولە چواردەی فوریە ی دووهەزارو یازدە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی ئاشتیانە ی خەڵک بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ئازادی ودادپەروەری وهاتنە سەرکاری نێزمی هەڵبژێردراوە. ڕژێمی ئالی خەلیفە بە جێگای وەڵام بە داوکاریەکانی خەڵک ، تەشەنای سەرکوت کردنەکان ودەسگیر کردنی بەربڵاوی بەحرینیەکانی لە فەرمانی کاری خۆی داناوە.

سەرپەیڤ