ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان وتۆڕەیی ڕیاز
تشرینی یهکهم 24, 2017 16:17 Asia/Tehran
عەرەبستان لە ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە ڕیاز تێیدا تاوانبار کراوە بە جەنایەتی جەنگی لەدژی مندآڵانی یەمەن ، توڕەیە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، عەرەبستان ووڵاتانی هاوپەیمانی دەسدرێژکار بۆسەر یەمەنی لەناولیستی وڵاتانی ئەنجامدەری جەنایاتی جەنگی لەدژی منداڵان دانا. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، کاربەدەستانی سعودی ئیدعایان کرد، ڕاپۆرتی بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان بە ڕق وقینەوە ئامادە کراوە.
عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا وئیمارات ، لەمارسی دووهەزارو پازدە بۆسەریەمەن پەلاماری کردو هاوکات ئەم وڵاتە ی گەمرۆی زەوینی ودەریایی وئاسمانی دا. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان لەیەمەن بووە هۆی کوژران وبریندا ربوونی دەیان هەزار یەمەنی .