ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان وتۆڕەیی ڕیاز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313121-ڕاپۆرتی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لە_بنپێکردنی_مافی_مرۆڤ_لە_عەرەبستان_وتۆڕەیی_ڕیاز
عەرەبستان لە ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە ڕیاز تێیدا تاوانبار کراوە بە جەنایەتی جەنگی لەدژی مندآڵانی یەمەن ، توڕەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان وتۆڕەیی ڕیاز

عەرەبستان لە ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە ڕیاز تێیدا تاوانبار کراوە بە جەنایەتی جەنگی لەدژی مندآڵانی یەمەن ، توڕەیە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، عەرەبستان ووڵاتانی هاوپەیمانی دەسدرێژکار بۆسەر یەمەنی لەناولیستی وڵاتانی ئەنجامدەری جەنایاتی جەنگی لەدژی منداڵان دانا. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، کاربەدەستانی سعودی ئیدعایان کرد، ڕاپۆرتی بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان بە ڕق وقینەوە ئامادە کراوە.

عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا وئیمارات ، لەمارسی دووهەزارو پازدە بۆسەریەمەن پەلاماری کردو هاوکات ئەم وڵاتە ی گەمرۆی زەوینی ودەریایی وئاسمانی دا. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان لەیەمەن بووە هۆی کوژران وبریندا ربوونی دەیان هەزار یەمەنی .