بانگەواز بۆ خۆپیشاندان لە بەحرەین
هاوپەیمانیی لاوانیی ١٤ فیڤرییەی بەحرەین، هاوڕەوت لەگەڵ هاودەنگیی لەگەڵ ڕیبەرانی شۆرشگێری ئەو وڵاتە خەکی یان بانگ کردووە بۆ ئەنجامدانیی خۆپیشاندانیی بەربڵاو لە ڕۆژی هەینی دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسا، هاوپەیمانی گەنجانیی ١٤ فیڤرییەی بەحرەین ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا بەجەختکرد لە سەر ئامادە بوونی لانی زۆری خەڵکی لە خۆپیشاندانیی هەینی داهاتوو ڕایگەیاند، ئەو خۆپیشاندانە هاوڕەوتر لەگەڵ پشتگری لە زیندانییەکان و بە دروشمی " هەینی گەورەکانی کەرامەت" بەڕێوە دەچێت .
بەحرەینییەکان لە دوو ڕۆژی ڕابردوو یش خۆپیشاندانیی جۆر بە جۆریان لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە دا بەرپا و بە هەڵگرتنی وێنەگەلێک لە ژمارێک لە بەندکراوان ناڕەزایەتی یان دەربڕیوە لە حاند سیاسەتەکانی زاڵمانەی ئالی خەلیفە و خوازیاری ئازادی خێرای زیندانیان و ڕاگیردرانی کردەوەکانی ئاسایشی بوونە.
هەر لەم حالە دا" حسەین جەواد پەرویز" لە چالاکڤانانی مافەوانی و کورەکەی جەواد پەرویز لە ڕیبەرانیی شۆرشی بەحرەین باسی لە دوخی جەستەیی شپرزەی باوکی کرد و وتیشی: سەرە ڕای ئەوەی کە جەواد پەرویز تەمەن ٧٠ ساڵان بە تووندی نەخۆشە بەرپرسانی زیندان پێشدەگرن لە گەیاندنی دەواو دەرمان و ڕادەست کرانیی ڕاژەکارییەکانی پزیشکی بەو . بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ٢٠١١ ەوە شایەتی شۆرشی جەماوەری دژی رژیمی ئالی خەلیفەیە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزراندنی دادوەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەرکاری دەوڵەتێکی هەڵبژاردە لە وڵاتی خۆیان دان بەڵام ڕژیمی ئالی خەلیفە بۆ کوژاندنەوەی بلێسەی ناڕەزایەتیی دەربرینەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە ژمارێکی زۆر لە ڕێبەرانی نەیارانیان قۆڵبەست کردووە .