تشرینی دووه‌م 01, 2017 09:13 Asia/Tehran
  • وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی و زیندانی تاهەتایی بۆ ١٩ شارومەندی بەحرەینی

دادگەی بەحرەین ڕۆژی سێی شەممە مافی شارومەندیی ١٠ هاووڵاتی وەرگرتەوە و بۆ ٩ شاروماندی دیکەیش حوکمی زیندانی تاهەتایی دەرکرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " ئەحمەد ئەلحەمادی" سەرۆکی دادئەستێنی خەبات دژی تاوانە ترۆریستییەکانی بەحرەین بە دووپات کردنەوەی  تاوانەکانی پڕ وپووچ ، ئەو کەسانەی  بە فێرکاری سەربازی بەمەبەستی وەرگرتنی هێز لە دەرەوە و پێکهێنانی تاقمیکی ترۆریستی بەمەبەستی تێکدانی تەکوزی لە وڵات و جێبەجێکردنیی ئۆپەراسیۆنەکانی تیکدەرانە و ترۆریستی تۆمەتبار کرد بوو.

 بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، ئەو کەسانە هەر وەها تۆمەتبار کراون کە بارو بنەی  چەک و تەقەمەنی یان بۆ چێکردنیی بۆمب هێناوەتە بەحرەین.

 دادگەی  کەتنی بەحرەین  رۆژی یەکشەممە یش لە کێشەی ناسراو بە "تاقمی بەستە" (قروب ئەلبەستە) جگە لە دەرکردنیی حوکمی زیندانی تاهەتایی بۆ ١٨ تاوانباری ئەم دۆسییە، حوکمی وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی ئەوانیشی دەرکردووە . وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی و دەرکرانی حوکمی زیندانی تاهەتایی لە گرنگرترین ڕێکارەکانی ڕژیمی ئاڵی خەلیفەیە لە دژی ناڕازیانی بەحرەینی .

بەحرەین لە  فیڤرییەی ٢٠١١ەوە شانۆی ناڕەزایەتی دەربرینەکانیی ئاشتیانەی جەماوەری دژی رژیمی ئاڵی خەلیفە یە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزراندنی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاری دەوڵەتێکی هەڵبژاردەن لە وڵاتەکەیان دا .

سەرپەیڤ